به‌رپرسانی کۆماری ئیسلامی له شاری بۆکان به سوود وهرگگرتن له هه‌لی کۆکردنه‌وه‌ی یارمه‌تیی خه‌ڵکی بۆ لێقه‌وماوانی شنگال، هه‌وڵی ره‌وانه‌کردنی پاره‌و یارمه‌تییه خه‌ڵکییه‌کان بۆ غه‌زه ئه‌ده‌ن.
به گوێره‌ی هه‌واڵی گه‌یشتوو به زاگرۆس پۆست، قه‌سیم عوسمانی نوێنه‌ری شاری بۆکانو فه‌رمانداریی ئه‌و شاره به هاوکاریی سپای پاسداران‌و ئیتلاعات مۆڵه‌تی کۆکردنه‌وه‌ی یارمه‌تی بۆ لێقه‌وماوانی شنگالیان قۆرخ کردووه‌و ناهێڵن جگه له خۆیان کهسو لایه‌نی تر له‌و شاره هاوکاری بۆ شنگال کۆبکاته‌وه‌و رێگه له هه‌موو چالاکییه‌کی تر به‌و ناوه‌وه ئه‌گرن.
به گوێره‌ی زانیارییه‌کان تا ئێستا بڕیکی زۆر یارمه‌تی شت‌و مهکو پاره به ناوی شنگال له بۆکان کۆکردووه‌ته‌وه‌و ته‌نانه‌ت هلال ئه‌حمه‌ری ئه‌و شاره ئاگاداری ناردنی ئه‌و پاره‌و شت‌و مه‌که نییه، له حاڵێکدا له شاره‌کانی تر هلال ئه‌حمه‌رو رێکخراوه مه‌ده‌نییه‌کان به هاوکاریی که‌سایه‌تییه ناسراوه‌کان خه‌ریکی کۆکردنه‌وه‌و به‌ڕێ کردنی یارمهتییهکانن بۆ باشووری کوردستان.
به گوێره‌ی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه له ئێستادا تیمه‌کانی کۆکردنه‌وه‌ی یارمه‌تی له زۆربه‌ی شاره‌کانی پارێزگای ورمێ روبه‌ڕوی هه‌ڵسوکه‌وتی ئه‌منیه‌تیی سپا‌و ئیتلاعات بوونه‌ته‌وه‌و کۆماری ئیسلامی ته‌نیا له شاری سه‌رده‌شت ده‌ستی به سه‌ر 70ملیۆن پاره‌ی کۆکراوه بۆ شنگالدا گرتووه.