سێ شه‌ممه‌ 23 نیسان 2024

دۆزینەوەی گۆڕێكی بەكۆمەڵ لە موسڵ

گۆڕێكی بەكۆمەڵی‌ لە باكووری‌ خۆرئاوای‌ شاری‌ موسڵ‌ دۆزرایەوە كە 400 تەرمی‌ تێدایە.
بە پێی هەواڵی سۆمەریە نیوز “ئەمڕۆ دانیشتوانی‌ شارۆچەكەی‌ ئحمیدات كە 35 كیلۆمەتر لە باكووری‌ خۆرئاوای‌ موسڵەوەیە، گۆڕێكی‌ بەكۆمەڵیان دۆزیوەتەوە”.
دەوترێ گۆڕە بەكۆمەڵەكە روفاتی‌ 400 كەسی‌ تێدایە كە ناسنامەكانیان نەزانراوە.
هەروەها هەواڵەكە باس لەوە دەكات كە، ئەو روفاتانەی‌ لە گۆڕەكەدا دۆزراونەتەوە لە ماوەی‌ رابردوودا بە فیشەك كوژراون”، پێشبینیشی‌ كرد كە تەرمی‌ زیندانیان و كارمەندانی‌ گرتووخانەی‌ بادوش بن.
جێگای ئاماژەیە، رۆژی‌ 25ی‌ مانگی‌ رابردوو كۆمسیۆنی‌ باڵای‌ مافی‌ مرۆڤی‌ سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان، ئاشكرایكرد كە لە مانگی‌ رابردوودا رێكخراوی‌ دەوڵەتی‌ ئیسلامی‌ ناسراو بە داعش نزیكەی‌ 670 زیندانی‌ گرتووخانەی‌ بادوش كوشتووە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.