هه‌ینی 22 تشرینی دووه‌م 2024

کوردستان

بانگه‌وازی ڕێکخراوه‌ مه‌ده‌نییه‌کانی مه‌ریوان بۆ یارمه‌تیی کوردانی شنگال

‘هیچ کاره‌ساتێک گه‌وره‌تر له‌ شه‌ڕ و ئاواره‌ و برسیکردنی ئینسانه‌کان نییه‌!’ ئه‌وه سه‌ردێڕی بانگه‌وازێکه که تێیدا دوانزه رێکخراوی مه‌ده‌نیی مه‌ریوان داوان له خه‌ڵکی ئه‌و شاره کردووه به هانای لێقه‌وماوانی شنگال‌ه‌وه بچن.

زۆرتر بخوێنەوە »

گوشاری سه‌ر به‌ندکراوه سیاسییه‌کانی به‌ندیخانه‌ی مهاباد زیادی کردووه

له ماوه‌ی سێ رۆژی رابردوودا گاردی تایبه‌ت‌ له ناو به‌ندیخانه‌ی مهاباد چه‌ند جار هێرشی کردووه‌ته‌ سه‌ر به‌ندکراوان‌و که‌لوپه‌لی شه‌خسی‌و کتێب‌و نووسراوه‌کانیانی بردووه‌.

زۆرتر بخوێنەوە »

پێشمه‌رگه‌یه‌کی کۆمه‌ڵه‌‌ی زه‌حمه‌تکێشان له به‌ره‌ی شه‌‌ڕ له‌گه‌ڵ داعش بریندار بوو

پێشمه‌رگه‌کانی کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان له سه‌ره‌تای ده‌ستپێکردنی هێرشی داعش بۆ سه‌ر باشووری کوردستان شانبه‌شانی هێزه هاوبه‌شه‌کانی پێشمه‌رگه به‌شداریی شه‌ڕی دژ به داعش‌یان کردووه‌و له دوایین پێشڕه‌ویی پێشمه‌رگه بۆ شاری مه‌خمور پێشمه‌رگه‌یه‌کی ئه‌و حزبه بریندار بوو.

زۆرتر بخوێنەوە »

تورکه‌کانی ماکۆ ناوی کوردیی ئاواییه‌کان ئه‌گۆڕن‌و هه‌ڕه‌شه‌ی سووتاندنی مه‌زرای هاوڵاتییانی کورد ئه‌که‌ن

ژماره‌یه‌ک لاوی تورکی دانیشتووی شاری ماکۆ ی پارێزگای ورمێ ناوی تورکی له‌سه‌ر ئاواییه‌ کوردییه‌کانی ئه‌و شاره دائه‌نێن‌و هه‌ڕه‌شه‌ له هاوڵاتییانی کوردی دانیشتووی ئه‌و ئاواییانه ئه‌که‌ن ئه‌گه‌ر ناوی تورکیی دانراو له سه‌ر ئاواییه‌کاان بسڕنه‌وه باخ‌و مه‌زراکانیان ئه‌سووتێنن.

زۆرتر بخوێنەوە »

له سه‌ڵماس هێزه‌ ئه‌منیه‌کانی کۆماری ئیسلامی رێگه‌یان له کۆکردنه‌وه‌ی یارمه‌تی بۆ لێقه‌وماوانی شنگال گرت

دوای ئه‌وه‌ی چالاکانی شاری سه‌ڵماس له پارێزگای ورمێ به مۆڵه‌تی پێشوه‌خته‌وه‌ هه‌وڵیان دا یارمه‌تیی خه‌ڵکی بۆ کوردانی لێقه‌وماوی شاری شنگال کۆبکه‌نه‌وه له لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌کانی ئه‌و شاره‌وه هه‌ڕه‌‌شه‌و رێگرییان لێکرا.

زۆرتر بخوێنەوە »

شاری جوانڕۆ: پێشه‌‌نگی رۆژهه‌ڵات له کۆکردنه‌وه‌ی هاوکاری بۆ شنگال

له درێژه‌ی به‌رفراوان کردنه‌وه‌ی ئه‌و که‌مپه‌ینه‌ی له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان به مه‌به‌ستی کۆکردنه‌وه‌ی یارمه‌تی بۆ لێقه‌وماوانی شنگال له شاری سنه رێکخراوه، شاری جوانڕۆ یه‌که‌م هه‌نگاوی بۆ کۆکردنه‌وه‌ی یارمه‌تییه‌کان هه‌ڵێنا.

زۆرتر بخوێنەوە »

پێشمەرگەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان ئامادەیی خۆیان بۆ شەڕ لەگەڵ داعش راگەیاند

پاش هێرشی بەربڵاوی چەكدارانی داعش بۆ سەر شەنگال‌و مەخمور‌و ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی هەرێمی كوردستان، زۆربەی حیزبەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان ئامادەیی خۆیان بۆ رەوانەكردنی هێزی پێشمەرگە بۆ پاراستنی هەرێمی كوردستان راگەیاند‌و تا ئێستا ژمارەیەك پێشمەرگەش رەوانەی بەرەكانی شەڕ كراون. بەپێی زانیارییەكانی زاگرۆس پۆست، هەریەك لە پارتی ئازادی كوردستان‌و حیزبی دیموكراتی كوردستان لەمیدیاكانی خۆیانەوە بڵاویانكردەوە كە ژمارەیەك پێشمەرگەی خۆیان رەوانەی بەرەكانی شەڕ دژی …

زۆرتر بخوێنەوە »

کەمپەینێکی 50 هەزار واژۆیی بۆ سەربەخۆبوونی نوێنەرایەتیی سەردەشت لە پیرانشار دامەزرا

له ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا چالاکانی سه‌رده‌شت کەمپەینێکیان بە مەبەستی کۆ کردنەوەی 50 هەزار واژۆ بۆ جیا کردنەوەی نوێنەری سەردەشت لە پیرانشار له پارلمانی ئێران دامەزراندووە.

زۆرتر بخوێنەوە »

ئیسلامییە توندڕەوەكان لەشاری سنە ترس‌و نیگەرانی دەنێنەوە

بەمدواییانە تاقمێك لەئیسلامییە توندڕەوكان لە شەقامەكانی شاری سنە بە هەڵكردنی ئاڵای رەش‌و هەڵگرتنی شمشێر‌و دروشم‌و هوتافی “ئەڵاهوئەكبەڕ” بوونەتە هۆی ترس‌و نیگەرانی خەڵك.

زۆرتر بخوێنەوە »