شارۆمەندێكی سنەیی بە دەستی كەسێكی سەلەفی كوژرا

شۆفیر ئۆتۆمبیلێك لە جۆری پراید بە هۆی گوێدان بە موسیقی لە نێو ئۆتۆمبیلەكەی كوژرا.
بە پێی راپۆرتی سەرچاوەكانی هەواڵ، كاتژمێر 10ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 20ی مانگی گەلاوێژ ساڵی 93ی هەتاویی، لە گەڕەكی عەباس ئاوای شاری سنە، لاوێك لە نێو ئۆتۆمبیلێكی جۆری پراید بە هۆی گوێدان بە موسیقی لە لایەن كەسێكی سەلەفیەوە كوژرا.
شایانی باسە، لە ماوەی رۆژانی رابردوودا جەماعەتێ لە ئیسلامیە توندڕەوەكانی لایەنگری داعش لە شاری سنە و چەند شارێكی دیكەی رۆژهەڵاتی كوردستان لەسەر شەقامەكان بە هەڵگرتنی خەنجەر و ئاڵای رەش بە مەبەستی سازدانی كەشی ترس و دڵەڕاوكێ لەسەر شەقامەكان رێپێوانیان كردبوو و دورشمیان دابوو.
هەروەها لە لایەكی دیكەوە ئەو ئیسلامیە توندڕەوانە هەڕەشەیان لە چالاكانی چەپ لە ئاستی شاری سنەدا كردبوو كە چیتر بۆیان نیە بیرۆكەكانی خۆیان لە نێو خەڵكدا پەرە پێبدەن و لە ئەگەری گوێنەدان بە هەڕەشەی ئیسلامیەكان، بەرەوڕووی كوژران دەبنەوە.
ئەمەش لەحاڵێكدایە كە رژیم بە هیچ جۆرێ بەرەوڕووی ئەم كەسانە نابێتەوە و تەنانەت زۆرێك لە خەڵك لەسەر ئەو بڕوایەدان كە سەلەفیەكان و لایەنگرانی داعش لە لایەن خودی رژیمەوە پاڵپشتی دەكرێن.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.