له ماوه‌ی سێ رۆژی رابردوودا گاردی تایبه‌ت له ناو به‌ندیخانه‌ی مهاباد چه‌ند جار هێرشی کردووه‌ته سه‌ر به‌ندکراوان‌و که‌لوپه‌لی شه‌خسی‌و کتێب‌و نووسراوه‌کانیانی بردووه.به گوێره‌ی هه‌واڵی گه‌یشتوو به زاگرۆس پۆست له ماوه‌ی سێ رۆژی رابردوودا گاردی تایبه‌ت له به‌ندیخانه‌ی مهاباد له بۆ کاتی تێکچوونی باری ئاسایی ناو به‌ندیخانه‌کان دانراوه به بێ هۆکاری راگه‌یه‌نراو چه‌ند جار هێرشیان کردووه‌ته سه‌ر به‌ندکراوه سیاسیه‌کان‌و که‌لوپه‌لی شه‌خسی‌و هه‌موو نووسراوه‌کانیان لێ بردوون.
سه‌رچاوه‌یه‌ک له به‌ندیخانه‌ی مهاباده‌وه به زاگرۆس پۆست‌ی راگه‌یاندووه دوای ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی نووسراوه‌کانی به‌ندکراوه‌کان زۆربه‌یان بانگ کراونه‌ته‌وه به‌شی پاراستن‌ی به‌ندیخانه‌که‌و له لایه‌ن که‌سێکی لێپرسراو له‌و به‌شه به ناوی ‘محه‌مه‌دی’یه‌وه سووکایه‌تییان پێ ئه‌کرێت.
سه‌رچاوه‌که له زاری به‌ندکراوه‌کانه‌وه گواستوویه‌ته‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌و شێوازه له سووکایه‌تی کردن به‌رده‌وام بێت به شێوه‌یه‌کی به‌ربڵاو ناره‌زایه‌تی ده‌رئه‌بڕن.