له درێژه‌ی به‌رفراوان کردنه‌وه‌ی ئه‌و که‌مپه‌ینه‌ی له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان به مه‌به‌ستی کۆکردنه‌وه‌ی یارمه‌تی بۆ لێقه‌وماوانی شنگال له شاری سنه رێکخراوه، شاری جوانڕۆ یه‌که‌م هه‌نگاوی بۆ کۆکردنه‌وه‌ی یارمه‌تییه‌کان هه‌ڵێنا.
به گوێره‌ی زانیارییه‌کان له رۆژانی رابردوودا چالاکان‌و خه‌ڵکی هه‌ورامانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان لقێکی تایبه‌تی کۆکردنه‌وه‌ی یارمه‌تیی بۆ کوردانی شنگالیان له شاری جوانڕۆ کردووه‌ته‌وه‌و ئێواره‌ی دوێنێ هه‌ینیش ده‌ستیان کرد به کۆکردنه‌وه‌ی یارمه‌تی.
شایانی باسه که‌مپه‌ینی پشتیوانی له شنگال رۆژانی رابردوو به ده‌سپێشخه‌ریی ژماره‌یه‌ک چالاکی مه‌ده‌نی له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان دامه‌زراو دوای رۆژێک کوردانی خوراسانو تارانیش پشیوانیی خۆیان بۆ ئه‌م که‌مپه‌ینه راگه‌یاند. ده‌وترێت بڕیاره له داهاتویه‌کی نزیکدا ئه‌گه‌ر له لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منییه‌کانی کۆماری ئیسلامییه‌وه رێگریی لێ نه‌کرێت، هاوشێوه‌ی جوانڕۆ خێمه له سه‌رتاسه‌ری شاره‌کانی رۆژهه‌ڵات لێبدرێتو هاوکارییه‌کان به رێگه‌ی مانگی سووری ئێران بگه‌یه‌نرێنه ده‌ست کوردانی شنگال که به‌شی زۆریان ئێستا له پارێزگای دهۆکن.