پێنتاگۆن، وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئامریکا رایگه‌یاند فڕۆکه شه‌ڕکه‌ره‌کانی ولاته‌که‌ی ده‌ستیان کردووه به بۆردمانی مۆڵگه‌کانی داعش له باشووری کوردستان.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوی پێنتاگۆن له سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ هه‌ینی‌یه‌وه فڕۆکه شه‌ڕکه‌ره‌کانی هێزی هه‌وایی ئامریکا که له جۆری بێ فڕۆکه‌وان‌ن به چه‌کی لێیزێر هێرشیان کردووه‌ته سه‌ر مۆڵگه‌کانی داعش له پارێزگای هه‌ولێر.
راگه‌یه‌نراوه‌که نووسیویه‌تی: به‌و شێوه‌یه‌ی سه‌رکۆمار پێداگریی کردبوو، هێزه‌کانی ئامریکا تا کاتێک مه‌ترسیی له سه‌ر پێگه‌و که‌سه‌کانی ئێمه له ئارادا بێت به شێوه‌ی راسته‌وخۆ به‌ره‌وڕووی داعش ده‌بێته‌وه’. باراک ئۆباما سه‌رکۆماری ئامریکا دوێنێ پێنجشه‌مه بڕیاری هێرشی بۆ سه‌ر داعش دا‌و دووپاتیشی کرده‌وه که هێزی زه‌وینی ره‌وانه‌ی عێراق ناکاته‌وه.
ئه‌و بڕیاره‌ی ئامریکا دوای ئه‌وه هات که داعش له ماوه‌ی دوو رۆژی رابردوودا توانی پێشڕه‌وییه‌کی له ناکاو بکات بۆ ناوچه‌کانی ژێر کۆنترۆڵی هێزی پێشمه‌رگه له باشووری کوردستان به‌تایبه‌ت چه‌ند ناوچه‌یه‌کی ئێزدی‌و مه‌سیحی.
له ئێستادا هێزه‌کانی پێشمه‌رگه له زۆربه‌ی به‌ره‌کان هێرشیان بۆ سه‌ر داعش راگرتووه‌و چاوه‌ڕێی کوتانی فڕۆکه‌کان ئه‌که‌ن‌و دواتر هێرش ئه‌که‌نه سه‌ریان.