له ماوهی رۆژانی رابردوودا چالاکانی سهردهشت کەمپەینێکیان بە مەبەستی کۆ کردنەوەی 50 هەزار واژۆ بۆ جیا کردنەوەی نوێنەری سەردەشت لە پیرانشار له پارلمانی ئێران دامەزراندووە.
چالاکان بڵاویان کردووهتهوه، ئەم کەمپەینە لە سەر نێوی خەڵکی سەردەشت لە داواکاریەکدا پاش باس کردن لە رەوشی سەردەشت وەک شارێک کە هەردەم قوربانی شەر بووهو یەکەمین شاریش بووە که بۆردمانی شیمیایی کراوهو هەروەها پێڕانەگەتشتنی پێویست بۆ ئەم شارەو توانایی کەمی تاقە یەک نوێنەر بۆ دوو شار، داواکاری سەربەخۆبوونی نوێنەری سەردەشت لە پیرانشار دەکات.
دەستپێشخەرانی کهمپهینهکه دەستیان بە بڵاو کردنەوەی چەندین فۆرم لە ئاستی سەردەشتو دەرووبەر لە چەندین شوێن بۆ کۆکردنەوەی واژۆ کردووە کە هاوشاریان دەتوان لەوێ داواکاریەکە واژۆ بکەن. بڕیارە ئەم کەمپەینە 50 هەزار واژۆ کۆ کاتەوەو پاشان ئەم داواکاریە و واژۆکان بگەیەنێتە مەجلیسی شۆڕای ئیسلامی.
ئەم شوێنانەی کە لە لایەن کەمپەین بۆ واژۆ کردن هەڵبژێردراون، بریتین لە:
1- مۆبایلی ئیبڕاهیمی، شەقامی وەحدەت. 2- فرۆشگەی زەیتوون، شەقامی ئەمام، رووبەڕووی مخابرات. 3-چاپخانەی ئەمانی. 4- دووکانی حاجی جەماڵ نیکپێی، بازاری دیناران. 5- دەفتەری ئەنجومەنی داکۆکی لە مافی بریندارانی کیمیابارانی سەردەشت، پاساژی عەزیزپوورئەقدەم. 6-دووکانی حوسێن محەممەدیان، شەقامی ئیمام. 7- دووکانی فەیاق واحیدی، پاساژی واحیدی. 8-بازاڕچەی شار. 9- سینەمای شار
کەمپەینەکه لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوکیش خەریکی چالاکییە و بۆ ئەم ئامانجە پەیجێک دامەزراوە کە ئادرەسەکەی بەم شێوەیە:
https://www.facebook.com/pages/Campaign/700508686663436