هه‌ینی 22 تشرینی دووه‌م 2024

کوردستان

خۆڵبارین ته‌نگی به ئیلام هه‌ڵچنیوه

رۆژانی رابردوو شه‌پۆلێکی به‌ربڵاوی خۆڵبارین رووی کردووه‌ته رۆژهه‌ڵاتی کوردستان‌و پارێزگاو شاری ئیلام زیاترین رێژه‌ی چڕیی خۆڵبارینه‌که‌ی به‌رکه‌وتووه‌و له‌و چه‌ند رۆژه‌دا به ده‌یان هاوڵاتیی پیرو منداڵ به هۆی ته‌نگه نه‌فه‌سییه‌وه ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه کراون.

زۆرتر بخوێنەوە »

وه‌فده‌که‌ی باکوور سه‌ردانی تاڵه‌بانی‌یان کرد

له درێژه‌ی سه‌ردان‌و چاوپێکه‌وتن‌ه‌کانی جه‌لال تاڵه‌بانی که‌سی یه‌که‌می یه‌کێتیی نیشتمانی‌و کورد له به‌غدا تا ئێستا، ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه وه‌فدێکی باکوور که نامه‌ی رێبه‌ری پ.ک.کی‌یان پێبوو گه‌یشتنه به‌رزاییه‌کانی سلێمانی‌و نامه‌که‌یان گه‌یاندووه‌ته لای تاڵه‌بانی.

زۆرتر بخوێنەوە »

به‌رپرسێکی ته‌ندروستیی سه‌رده‌شت: وه‌زار‌ه‌تی ته‌ندروستی غه‌درمان لێ ئه‌کات

دوای تێپه‌ڕینی زیاتر له 27سال به سه‌ر بۆردمانی شیمیایی شاری سه‌رده‌شت هێشتا ئه‌و شاره بنکه‌یه‌کی تایبه‌ت به چاودێری‌و چاره‌سه‌ریی به‌رکه‌وتووانی شیمیایی نییه.

زۆرتر بخوێنەوە »

هێزه‌کانی سه‌رسنووری مه‌ریوان ناهێڵن هاوڵاتییانی ژینگه‌پارێز ئاگری دارستانه‌کان بکوژێننه‌وه

دوای که‌وتنه‌وه‌ی ئاگرێکی به‌ڕفراوان له پشت ئاوایی ‘ده‌ره‌وه‌ران’ی مه‌ڕیوان، چالاکانی ژینگه پارێزی ئه‌و شاره هه‌ڵمه‌تێکیان راگه‌یاند بۆ کوژاندنه‌وه‌ی ئاگره‌که‌، به‌ڵام هێزه‌کانی سنوورپارێزی کۆماری ئیسلامی به پاساوی ئه‌منیه‌تی رێگه‌یان نه‌دا ژینگه‌پارێزان بچنه شوێنی ئاگره‌که.

زۆرتر بخوێنەوە »

ئه‌شکه‌وتێکی دێرین له ره‌به‌ت دۆزرایه‌وه

له گه‌ڕه‌کی هه‌واره‌به‌رزه‌ ی ره‌به‌ت ئه‌شکه‌وتێکی ئاویی دۆزراوه‌ته‌وه‌و به مه‌به‌ستی پشکنینی ناو ئه‌شکه‌وته‌که تیمێکی شاره‌زا له زانکۆی کوردستان‌ی سنه‌وه ره‌وانه‌ی ره‌به‌ت کراون.

زۆرتر بخوێنەوە »

تێپه‌ڕین له‌م جاده‌یه‌ی رۆژهه‌ڵات، 50% ئه‌گه‌ری مه‌رگی هه‌یه

جاده‌کانی ناوچه‌ی هه‌ورامان له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان بارودۆخێکی خراپیان هه‌یه‌و ساڵانه ژماره‌یه‌کی زۆر له رووداوی هاتوچۆ تێیاندا رووده‌دات، مه‌ترسیدارترین جاده‌ی ناوچه‌ی هه‌ررامان جاده‌ی ژاڵانه‌یه له نێوان شاره‌کانی هه‌ورامان ته‌خت‌و دزڵی‌و پاوه.

زۆرتر بخوێنەوە »

ڤێستیڤاڵی ملیۆنیی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان له‌ وڵاتی فه‌نلاند به‌ڕێوه ئه‌چێت

بڕیاره له درێژه‌ی هه‌ڵمه جه‌ماوه‌رییه‌کان بۆ راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان، له وڵاتی فه‌نلاندیش هاوشێوه‌ی نۆروێژو دانمارک فێستیڤاڵێکی جه‌ماوه‌ری به به‌شداریی کوردانی دانیشتووی ئه‌و وڵاته به‌ڕێوه‌ بجێت، به‌ڵام وه‌ک رێکخه‌رانی روونیان کردووه‌ته‌وه ئه‌و فێستیڤاڵه کۆبوونه‌وه‌یه‌کی ملیۆنی ده‌بێت.

زۆرتر بخوێنەوە »

7هێکتار له دارستانه‌کانی ره‌به‌ت له ناو بران

شارەوانیی رەبەت بە ناوی دوستکردنی شارۆچکەی پیشەسازی دەیهەوێت سەدان هیکتار لە دارستانەکانی شاری رەبەت لە ناو بەرێت‌و دەگوترێ کە ئەم دارستانانە لە نزیک گوندی هۆرمزاوێن تا ئێستا ئاماده‌کاری بۆ ه‌ناوبردنی 7هێکتار له رووبه‌ری دارستانه‌که کراوه.

زۆرتر بخوێنەوە »

فڕۆکه‌خانه‌ی تاران له بری فڕۆکه به ئۆتۆمبێل هاوڵاتییان ده‌نێرێت بۆ کوردستان

بڕیار بوو فڕینی دوانیوه‌ڕۆی رۆژی شه‌مه‌ی رابردوو له تارانه‌وه بۆ سنه له رێگه‌ کۆمپانیای قشم ئێیرلاینه‌وه ئه‌نجام بدرێت که به هاوڵاتییانی مشته‌ری راگه‌یه‌نرا فڕۆکه‌که کێشه‌ی بۆ پێشهاتووه‌و 24هاوڵاتیی ئه‌و فڕۆکه‌یه‌ش له بری فڕۆکه سواری ئۆتۆمبێل کران.

زۆرتر بخوێنەوە »

به‌ڵگه‌ی ویکیلیکس: مه‌لا مسته‌فا له ژێر فشاری ئێراندا کۆتایی به شۆڕشی ئه‌یلول هێنا

بۆیه‌كه‌مجار به‌ڵگه‌یه‌ک بڵاو بووه‌ته‌وه که تێیدا مه‌لا مسته‌فا باس له‌ هۆكاری‌ كۆتاییهاتنی‌ شۆڕشی‌ ئه‌یلول‌ی كردووه‌و ددانی به‌وه‌دا ناوه كه‌ له‌ژێر فشاری‌ ئێراندا فه‌رمانی‌ به‌ پێشمه‌رگه‌ كردوه‌ چه‌كه‌كانیان دابنێن.

زۆرتر بخوێنەوە »

له سۆئێد بۆ پشتگریی له سه‌ربه‌خۆیی کوردستان خۆپیشاندان به‌ڕێوه‌چوو

ئه‌مڕۆ شه‌مه به ئاماده‌ بوونی هه‌زاران که‌س له کوردانی به‌شه جیاجیاکانی کوردستان ل شاری ستۆکهۆڵمی پایته‌ختی سۆئێد خۆپیشاندان بۆ پشگریی له سه‌ربه‌خۆیی کوردستان رێکخرا.

زۆرتر بخوێنەوە »

ده‌‌ستکاریکردنی مین له لایه‌ن وه‌رزێڕێکی مهابادییه‌وه 5 قوربانیی لێکه‌وته‌وه

به هۆی ده‌ستکاریکردنی مین له لایه‌ن و‌رزێڕێکی خه‌ڵکی ئاوایی به‌رده‌ڕه‌شان له سه‌ر رێگه‌ی مهاباد بۆ میاندواو، مینه‌که له ناو ماڵی ئه‌و وه‌رزێڕه ته‌قییه‌وه‌و له ئاکامدا کوڕێکی گیانی له‌ده‌ستداو خۆی‌و سێ که‌سی تر له ئه‌نجامانی بنه‌ماڵه‌که‌ی ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه کران.

زۆرتر بخوێنەوە »

له ئیلام حه‌فتانه پیشانگای حیجاب به‌ڕێوه‌‌ ئه‌چێت

ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه له شاری ئیلام پیشانگایه‌ک به مه‌به‌ستی بانگه‌شه‌کردن بۆ په‌‌چه‌و پۆششی ئیسلامی به ناوی ‘حیجابی ئاسان’ به‌ڕێوه‌چووه‌و به‌رپرسانی فه‌رهه‌نگیی ئه‌و پارێزگایه‌ش رایان گه‌یاندووه پیشانگاکه حه‌فتانه به‌ڕێوه ده‌چێت.

زۆرتر بخوێنەوە »