دەركردنی چەند كرێكاری شیركەتی “بانتا ئاویەر” لە شاری سنە

لەم رۆژانەی دواییدا خاوەنكاری شیركەتی بیناسازیی “بانتا ئاویەر” لە شاری سنە 7 كرێكاری ئەو شیركەتی لە سەر كارەكانیان دەركردووە.
خاوەنكاری ئەو شیركەتە وێڕای دەركردنی ئەو 7 كرێكارە بە بیانووی كاركردنی كەم هەڕەشەی دەركرانی لە باقی كرێكارانی دیكەی ئەو شیركەتە كردووە و رایگەیاندووە كە ئەگەر هەموو هێز توانی خۆیان بۆ راپەڕاندنی كارەكەیان تەرخان نەكەن و بەو چەشنەی كە ئەو ئەیهەوێ خۆیان لە پێناو كارەكەیاندا ماندوو نەكەن، بەرەوڕووی دەركردن دەبنەوە.

جێگای ئاماژەیە، شیركەتی بانتا ئاویەر لە سێڕیانی شەریف ئاوای شاری سنە لە حاڵی دروست كردنی بینای بازرگانی و نیشتەجێ بوونە و 85 كرێكاری بە حەقدەستی نزیك بە 375 هەزار تمەن لەو شیركەتە سەرقاڵی كار كردنن.

ئەمەش لەحاڵێكدایە كە دەوترێ بڕێك لە حەقدەستی كرێكارانیش بە بیانووی مافی بیمەی دابینكاریی كۆمەڵاتی لە كرێكاران كەم دەكرێتەوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.