جاده‌کانی ناوچه‌ی هه‌ورامان له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان بارودۆخێکی خراپیان هه‌یه‌و ساڵانه ژماره‌یه‌کی زۆر له رووداوی هاتوچۆ تێیاندا رووده‌دات، مه‌ترسیدارترین جاده‌ی ناوچه‌ی ههررامان جاده‌ی ژاڵانهیه له نێوان شاره‌کانی هه‌ورامان تهختو دزڵیو پاوه.
جاده‌ی ژاڵانه له کۆنه‌وه به جاده ترسناکه‌که ناسراوه‌و ده‌وترێت به حه‌فته رووداوی هاتوچۆ تێیدا دێته ئاراوه. ئه‌و جاده‌یه که به‌شێکی زۆر له ناوچه‌کانی سه‌رووی هه‌ورامان وه‌ک دزڵیو شاری مه‌ریوان به هه‌ورامانی تهختو پاوه ده‌گه‌یه‌نێت مه‌ودای که‌متر له 20کیلۆمێتره، به‌ڵام زۆربه‌ی رووداوه‌کانی ئه‌و مه‌ودایه بێ کوژراو‌و برینداری قورس نییه.
سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگادار له ناوچه‌که رای گه‌یاندووه له نێوان سێ فاکته‌ری رووداوی هاتوچۆ واته شۆفێر، جاده‌و ئۆتۆمبێل، جاده زیاترین رۆڵ ده‌بینێت له رووداوه‌کانی هاتوچۆی جاده‌ی ژاڵانه‌ی هه‌ورامان.
به گوێره‌ی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه له ماوه‌ی 5ساڵی رابردوودا زیاتر له 300هاوڵاتیی رێبوار له رووداوه‌کانی هاتوچۆی ناو ئه‌و جاده‌یه گیانیان له ده‌ست داوه؛ دوایین رووداویش دوێنێ بووه که له رووداوێکی هاتوچۆدا ئۆتۆمبیلێکی جۆری L90 به شۆفێر‌و 3سهرنشینیهوه وهرگهڕاونو هه‌ڵدێراوه به‌ره‌و شیوی ژاانه، به پێی زانیارییه‌کان له‌و رووداوه‌شدا وه‌ک رووداوه‌کانی پێشووتر 2سه‌رنشین ده‌ستبه‌جێ گیانیان له ده‌ستداوه‌و ئه‌و 2که‌سه‌که‌ش له نه‌خۆشخانه گیانیان له ده‌ستدا.
ده‌وترێت خه‌ڵکی ئه‌و ناوچه‌یه چه‌ند جار داوایان له نوێنه‌رو به‌رپرسان کردووه تا ئه‌م 20کیلۆمێتره جاده‌یه‌یان بۆ به‌رین بکه‌نه‌وه به‌ڵام تا ئێستا هیچ ههنگاوێکی جدی له‌و باره‌وه هه‌ڵ نه‌گیراوه.