دوای که‌وتنه‌وه‌ی ئاگرێکی به‌ڕفراوان له پشت ئاوایی ‘ده‌ره‌وه‌ران’ی مه‌ڕیوان، چالاکانی ژینگه پارێزی ئه‌و شاره هه‌ڵمه‌تێکیان راگه‌یاند بۆ کوژاندنه‌وه‌ی ئاگره‌که، به‌ڵام هێزه‌کانی سنوورپارێزی کۆماری ئیسلامی به پاساوی ئه‌منیه‌تی رێگه‌یان نه‌دا ژینگه‌پارێزان بچنه شوێنی ئاگره‌که.
به گوێره‌ی هه‌واڵی چالاکانی ژینگه‌پارێز له مه‌ریوان به تایبه‌ت ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیا زیاتر له دوورۆژه دارستانه‌کانی پشت ده‌ره‌وه‌ران له نزیک سنووری باشووری کوردستان ئهسوتێتو دوابه‌دوای په‌ره‌سه‌ندنی ئاگره‌که ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیا بانگه‌وازێکیان بڵاو کرده‌وه‌و داوایان له هاوڵاتییان کرد بۆ کوژاندنه‌وه‌ی ئه‌و ئاگره خۆیان بگه‌یه‌ننه ده‌ره‌وه‌ران، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له ژینگه‌پارێزان گه‌یشتنه نزیک ئاگره‌که، هێزه‌کانی سنورپارێزی ئێران به پاساوی ئه‌منی رێگه‌ی لێ گرتن‌و ژینگه‌پارێزان ناچار بوون به رێگه‌یه‌کی دوور بگه‌نه ناوچه‌ی ئاگره‌که.
به وته‌ی شاره‌زایانی ژینگه‌پارێز له‌م ئاگره که له دهرهوهرانهوه بۆ دارستانه‌کانی هه‌نجیران په‌ره‌ی سه‌ندووه نزیکه‌ی 600هێکتار مهزراو دارستان سووتاوه‌و هێشتا کۆنترۆڵ نه‌کراوه.
دهرهوهرانو هه‌نجیران سه‌ر به ناوچه‌ی خاوومیراوای مهریواننو له ناوچه چڕه‌کانی ده‌وروبه‌ری ئه‌و شاره‌ن.