چوار شه‌ممه‌ 21 شوبات 2024

فڕۆکه‌خانه‌ی تاران له بری فڕۆکه به ئۆتۆمبێل هاوڵاتییان ده‌نێرێت بۆ کوردستان

بڕیار بوو فڕینی دوانیوه‌ڕۆی رۆژی شه‌مه‌ی رابردوو له تارانه‌وه بۆ سنه له رێگه‌ کۆمپانیای قشم ئێیرلاینه‌وه ئه‌نجام بدرێت که به هاوڵاتییانی مشته‌ری راگه‌یه‌نرا فڕۆکه‌که کێشه‌ی بۆ پێشهاتووه‌و 24هاوڵاتیی ئه‌و فڕۆکه‌یه‌ش له بری فڕۆکه سواری ئۆتۆمبێل کران.

فڕۆکه‌کانی فڕۆکه‌خانه‌ی له رووی کواڵیتییه‌وه له ئاستێکی نزمدان‌و ناوبه‌ناو ژماره‌یه‌ک له فڕینه‌کانی ئه‌و فڕۆکه‌خانه‌یه به هۆی کێشه‌ی فه‌نییه‌وه هه‌ڵئه‌وه‌شێته‌وه؛ له تازه‌ترین رووداوی له‌و چه‌شنه‌شدا بڕیار بووه دوێنێ 24مشته‌ریی کۆمپانیایی قشم ئێیرلاین له تارانه‌وه بگه‌نه فڕۆکه‌خانه‌ی سنه‌ که پێش کاتی دیاریکراو راگه‌یاندنی فڕۆکه‌خانه‌ی سنه وتویه‌تی فڕۆکه‌ی فۆکر100 بۆ ئه‌و مه‌به‌سته به‌کار ئه‌هێنن که دواتر ئه‌ویش هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه.

به وته‌ی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه فڕۆکه‌ی فۆکر100 توانایی هه‌ڵگرتنی ته‌نیا 60که‌سی هه‌یه، ئه‌وه لهه حاڵێکدایه فڕۆکه‌خانه‌ی تاران 84بلیتی بۆ ئه‌و فڕینه فرۆشتووه‌و له ئاکامدا 24مشته‌رییان له بری فڕۆکه سوار ئۆتۆمبێل کردووه.

قشم ئێیرلاین له کۆمپانیا فڕۆکه‌وانییه ناسراوه‌کانی ئێرانه‌و کاری گواستنه‌وه‌ی هاوڵاتییان له نێوان سنه‌و تاران‌ی له 15ی پوشپه‌ڕی ئه‌مساڵه‌وه گرتووه‌ته ئه‌ستۆو بڕیار بووه له درێژه‌ی فڕینه‌کانیدا کێشه‌ دروست نه‌بێت.

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.