رۆژانی رابردوو شه‌پۆلێکی به‌ربڵاوی خۆڵبارین رووی کردووه‌ته رۆژهه‌ڵاتی کوردستان‌و پارێزگا‌و شاری ئیلام زیاترین رێژه‌ی چڕیی خۆڵبارینه‌که‌ی به‌رکه‌وتووه‌و له‌و چه‌ند رۆژه‌دا به ده‌یان هاوڵاتیی پیرو منداڵ به هۆی ته‌نگه نه‌فه‌سییه‌وه ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه کراون.
رۆژانی رابردوو سه‌رباری به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رما تا 50ده‌ره‌جه، خۆڵێبارینێکی خه‌ست رووی کردووه‌ته پارێزگای ئیلام‌و زۆربه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌کانی ئه‌و شاره‌ی ناچار به داخستن کردووه.
که‌شناسیی ئیلام له‌م ماوه‌دا هه‌شت راگه‌یاندنی بڵاو کردووه‌ته‌وه‌و له‌و رێیه‌وه داوای له هاوڵاتییانی پیرو نه‌خۆش‌و منداڵ کردووه ته‌نیا له ئه‌گه‌ری پێویست‌و به ده‌مامکه‌وه بچنه ده‌ره‌وه‌و سه‌رجه‌م هاوڵاتییان ئاگاداری ئاوی خواردنه‌وه بن. به گوێره‌ی ئه‌و راگه‌یاندنانه ئاستی بینین له ناو شاری ئیلام بۆ 200میتر که‌میکردووه. هه‌روه‌ها ژیانی ئاسایی له شاره‌کانی مهران، دێلوڕان، ئه‌یوان، مه‌له‌کشایی، به‌دره، سیروان‌و چه‌رداوڵ په‌کخستووه.
جیا له مه‌ترسی بۆ سه‌ر ره‌وشی ته‌ندروستی، خۆڵبارینی ئیلام کاریگه‌ریی جدیی کردووه‌ته سه‌ر بارودۆخی ئابووری‌و بازرگانیی شاره‌که‌و سه‌رجه‌م گه‌شته توریستییه‌کانی بۆ شاره‌که راگرتووه. تا ئێستا روون نییه ئه‌و دیارده‌یه تاکه‌ی به‌رده‌وام ده‌بێت.
ئیلام له خوارووی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان هه‌ڵکه‌وتووه‌و نزیکه‌ی 250هه‌زار دانیشتووی هه‌یه.