بڕیاره له درێژه‌ی هه‌ڵمه جه‌ماوه‌رییه‌کان بۆ راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان، له وڵاتی فه‌نلاندیش هاوشێوه‌ی نۆروێژ‌و دانمارک فێستیڤاڵێکی جه‌ماوه‌ری به به‌شداریی کوردانی دانیشتووی ئه‌و وڵاته به‌ڕێوه بجێت، به‌ڵام وه‌ک رێکخه‌رانی روونیان کردووه‌ته‌وه ئه‌و فێستیڤاڵه کۆبوونه‌وه‌یه‌کی ملیۆنی ده‌بێت.
ژماره‌یه‌ک له کوردانی دانیشتووی وڵاتی فه‌نلادن که برێتین له که‌سایه‌تیه‌کان‌و چالاکانی ناسراوی سیاسی‌و مه‌ده‌نیی هه‌ر چوارپارچه‌ی کوردستان به مه‌به‌ستی به‌ڕێوه‌بردنی فێستیڤاڵێی ملیۆنی گروپێکیان پێک هێناوه‌و به ته‌مان فێستیڤاڵه‌که بێوێنه بێت.
یه‌کێک له چالاکانی ئه‌و گروپه بڵاوی کردووه‌ته‌وه: كاتژمێر پێنجی ئێواره‌ی ڕۆژی هه‌ینیی رابردوو 18/07، نوێنه‌رایه‌تیی ڤێستیڤاڵی ملیۆنیی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان له وڵاتی فه‌نلاند، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی له شاری هێلسینكی ساز كرد‌و ژماره‌یه‌ك له كه‌سایه‌تیی چالاك، كه هه‌ندێكیان وه‌ك نوێنه‌رایه‌تیی پارت‌و ڕێكخراوه‌كان خۆیان ناساند، به‌شدارییان تێیدا كرد.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆیه‌كی چڕ‌و پڕ له‌سه‌ر كه‌رنه‌ڤاڵی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان به گشتی كرا‌و گوێ له بۆچوون‌و تێبینی‌و ڕه‌خنه‌و پێشنیاره‌كانی هه‌مووان گیراو به‌پێی توانا ڕوونكردنه‌وه‌ی پێویست خرایه ڕوو. سه‌رجه‌م به‌شدارانی كۆبوونه‌وه‌كه هاوڕایی خۆیان له‌سه‌ر پێویستیی كاركردن بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ده‌ربڕیوه‌و تێكڕا بڕیاریان دا وه تا كۆبوونه‌وه‌ی داهاتوو، وه‌ك ده‌سته‌ی پشتیوانی نوێنه‌رایه‌تیی كه‌رنه‌ڤاڵ له فینلاند كار بكه‌ن.
به پێی ئه‌و زانیارییانه بڕیاره له ڕۆژانی داهاتوودا كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تر ساز بكرێت‌و ژماره‌ی كه‌سایه‌تییه چالاكه‌كان به‌رفراوانتر بكرێت و لیژنه‌یه‌كی نوێ پێك بهێنرێت و كاره‌كان دابه‌ش بكرێن و پلان بۆ كه‌رنه‌ڤاڵ دابنرێت.
لیژنه‌ی پشتیوانی له نوێنه‌رایه‌تیی كه‌رنه‌ڤاڵ برێتین له: عه‌لی موحه‌ممه‌د ڕه‌شید. به‌ختیار قادر سه‌عید، فایه‌ق مه‌سعودی، ناسر برزویی، هیوا شوانی، عه‌لی كه‌ریم محه‌مه‌د، دلێر مه‌لا په‌روێز، فه‌ره‌ج وه‌هاب زه‌نگه‌نه، سۆران زه‌كی، ئه‌سمه‌ره كه‌ریم، لوقمان كه‌ریم وه‌یسه، مه‌به‌ست عه‌بدوڵا، وه‌ستا عه‌بدول. هاوکات وێنه‌رایه‌تیی كه‌رنه‌ڤاڵی ملیۆنیی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان له وڵاتی فه‌نلاند برێتین له: سه‌ریاڵ ساڵح هه‌ژار و سالار سۆفی.