ژماره‌یه‌ک لاوی تورکی دانیشتووی شاری ماکۆ ی پارێزگای ورمێ ناوی تورکی له‌سه‌ر ئاواییه کوردییه‌کانی ئه‌و شاره دائه‌نێن‌و هه‌ڕه‌شه له هاوڵاتییانی کوردی دانیشتووی ئه‌و ئاواییانه ئه‌که‌ن ئه‌گه‌ر ناوی تورکیی دانراو له سه‌ر ئاواییه‌کاان بسڕنه‌وه باخ‌و مه‌زراکانیان ئه‌سووتێنن.
دوای ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی رابردوودا شاره‌وانیی شاری ورمێ ده‌ستی دایه گۆڕینی ناوه کوردییه‌کانی شه‌قام‌و شوێنه گشتییه‌کانی ئه‌و شاره، ژماره‌یه‌ک لاوی ئه‌ندامی رێکخراوی به‌سیج به کۆمه‌ڵ له ئاواییه کوردییه‌کانی شاری ماکۆ ناوه کوردییه‌کانی ئاواییه‌کانیان هه‌ڵکه‌ندووه‌و له بریی ئه‌وه‌ش ناوی تازه‌ی تورکییان بۆ داناوه‌و هاوکات هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان له هاوڵاتییانی کوری ئه‌و ئاواییانه کردووه ئه‌گه‌ر ناوه کوردییه‌کان دابننه‌وه ئاگر به‌ر ئه‌ده‌نه باخ‌و مه‌زراکانیان.
به گوێره‌ی زانیارییه‌کانی زاگرۆس پۆست گۆڕینی ناوی کوردیی شوێنه گشتییه‌کانی ناوشاری ورمێ له که‌متر له حه‌فته‌یه‌کداو به شێوه‌ی فه‌رمی له لایه‌ن شاره‌وانیی ئه‌و شاره‌وه به‌ڕێوه چووه‌و هاوڵاتییانی کوردی ئه‌و ئاواییانه‌ش ناڕه‌زایه‌تییان به‌رامبه‌ر به‌و هه‌وڵی گۆڕانکارییه ده‌ربڕیوه.