دوای ئه‌وه‌ی چالاکانی شاری سه‌ڵماس له پارێزگای ورمێ به مۆڵه‌تی پێشوه‌خته‌وه هه‌وڵیان دا یارمه‌تیی خه‌ڵکی بۆ کوردانی لێقه‌وماوی شاری شنگال کۆبکه‌نه‌وه له لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌کانی ئه‌و شاره‌وه هه‌ڕه‌شه‌و رێگرییان لێ‌کرا.
دوای شاری جوانڕۆ، سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌مه شاری سه‌ڵماس‌ی پارێزگای ورمێ‌ش که‌مپه‌ینی کۆکردنه‌وه‌ی یارمه‌تی بۆ لێقه‌وماوانی شنگال‌ی تێدا راگه‌یه‌نرا، به‌ڵام دوای ماوه‌یه‌کی کورت له کۆکردنه‌وه‌ی هاوکارییه‌که، ناوه‌نده ئه‌منیه‌کانی ئه‌و شاره چوونه شوێنه‌که‌و پێیان کۆکردنه‌وه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌کانی زاگرۆس پۆست ئه‌و که‌مپه‌ینه له پارکی لاله‌ی سه‌ڵماس‌و له لایه‌ن چه‌ند خوێندکارو که‌سایه‌تیی شاری سه‌ڵماس رێکخراوه‌و که‌سێک له‌و چالاکانه‌ش ئه‌ندامی مانگی سوری شاره‌که‌یه‌و شاره‌زای رێوشوێنه یاساییه‌که، به‌ڵام ئه‌وان نازانن له به‌ر چ هۆکارێک رێگرییان لێکراوه.
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه بڕیار بووه دوای کۆکردنه‌وه‌ی ئارمه‌تییه‌کان به رێگه‌ی مانگی سووری ورمێ بگه‌یه‌نرێته ده‌ست لێقه‌وماوانی شنگال به‌ڵام به‌رپرسانی پارێزگای ورمێ رێگرییان له‌و هه‌ڵمه‌ته کردووه.