پرسی بێكاریی لە رۆژهەڵاتی كوردستان لە ماوەی ساڵانی رابردوو یەكێك لە گرفتە سەرەكیەكانی دانیشتووانی ئەو ناوچانە بووە كە دواتر بە هۆی چارەسەرنەكردن بووە قەیرانێكی گەورەو بە پێی دوایین ئامارە رەسمیەكانی رێكخراوی ناوەندی ئاماری ئێران، رێژەی بێكاری لە رۆژهەڵاتی كوردستان لە سەرەوەی ئامارەكانە. ئەم ناوەندە ئاماژەی بەوەكردووە كە رێژەی بێكاریی لە رۆژهەڵاتی كوردستان لە بەراورد لەگەڵ سەرتاسەری ئێران رێژەیەكی بەرچاوتری هەیەو …
زۆرتر بخوێنەوە »کوردستان
3 بەندكراوی كورد گوازرانەوە بۆ بێهداریی ناو زیندان
3 بەندكراوی كوردی مانگرتوو كە لە 13ی خەزەڵوەر دەستیانداوەتە مانگرتن لە خواردن، لە 62هەمین رۆژی مانگرتنەكەیان بە هۆی دۆخی خراپی جەستەیی گوازرانەوە بۆ بێهداریی. حامید ئەحمەدی، جەمشید دێهقانیو كەماڵ مەلایی سێ بەندكراوی كوردیی سەر بە ئایینی سوننەن كە لە 62 هەمین رۆژی مانگرتن لە خواردنیاندا بەسەر دەبن، بەردەوام رایانگەیاندووە كە بێ تاواننو داوای پێداچوونە بە حوكمەكەیان كردووە. تاوانی سەر ئەم …
زۆرتر بخوێنەوە »پیلانی بەسیج بۆ دانی وامی بانكی بە خوێندەوارانی شنۆ
ستادی پشتگیرییو هاوئاهەنگی بەسیجی دانش ئاموزیی بە مەبەستی راكێشانی خوێندەواران بۆ لای خۆیانو بەرەوپێشبردنی پرۆژەكانیان، بانگەشەی ئەوەیان كردووە كە وامی كەم بەهرە دەدەنە خوێندەوارانی شاری شنۆ. قەرارگای بەسیجی دانش ئاموزی لە شار شنۆ رایگەیاندووە، ئەو خوێندەوارانەی كە فۆرمی ئەندامبوونی بەسیج پڕ بكەنەوەو ببنە ئەندام، وامی بێ بەهرەیان پێدەدرێتو لە پێداویستیەكانی بەسیج بەهرەمەند دەبن. شارۆمەندانی شاری شنۆ سەرەڕای مەحكوومكردنی ئەم جۆرە …
زۆرتر بخوێنەوە »پارلمانتارانی دهستبهسهرکراوی کورد له تورکیه ئازادکران
ئهمڕۆ شهمه دادگای باڵای تورکیه 5 پارلهمانتاری کوردی باکووری ئازاد کرد که چهند ساڵ پێش به ئهگهری پێوهندی گرتن به پارتی کرێکاران کوردستان دهستبهسهر کرابوون. 5 پارلهمانتارهکه له دوو کاتی جیاوازدا ئازادکران، 2کهسیان دوێشهو ئازادکرانو 3ی تریان ئهمڕۆ بڕیاری ئازادکردنیان درا. ههر 5کهسهکه له ساڵی 2010وه دهستبهسهرکرابوون. ئهو 5 ئهندام پارلمانه که ماوهی ئهو چهند ساڵه دهستبهسهر کرابوون ئهندامی پارتی …
زۆرتر بخوێنەوە »3 كەس لە مەهاباد بوونە قوربانیی بڵاوبوونەوەی گاز
رۆژی رابردوو لە ماڵی بنەماڵەیەكی سێ كەسی لە ئاوایی ئاگریقاش سەر بە شاری مەهاباد بە هۆی بڵاوبوونەوەی گاز لە ماڵێكدا ژنێكی 56 ساڵ تەمەنو منداڵێكی 7 ساڵو لاوێكی 16 ساڵ تووشی گازگرتووی بوون. لەم رووداوەدا یەكێك لە قوربانیەكان واتە لاوە 16 ساڵەكە بە هۆی گازگرتوویی زۆرەوە تووشی جەڵتەی مێشك هاتوو بەم بۆنەوە گیانی لەدەستدا. سەرۆكی شیركەتی گازی شاری مەهاباد رایگەیاند، …
زۆرتر بخوێنەوە »هونەرمەندێكی بە ناوبانگی كورد ماڵئاوایی لە ژیانكرد
ئەمڕۆ چوارشەممە 1|1|2014و یەكەمین رۆژی ساڵی نوێ هونەرمەندی بە ناوبانگی كورد حسەین یوسف زەمانی لە تەمەنی 80 ساڵیدا ماڵئاوایی لە ژیانكرد. هونەرمەند حسەین یوسف زەمانی ئاوازدانەر، ژەنیارو رێبەری ئۆركێسترا كە خاوەنی لانیكەم 120 ئاوازو مۆسیقاو گۆرانیەو هاوكات بۆ چەندین هونەرمەندی گەورەی كوردو فارس لەوانە شەجەریان ئاوازی داناوە، پاش 50 ساڵ چالاكی لە بواری هونەری مۆسیقایی ماڵئاوایی لە ژیانكرد. لە بەرهەمە …
زۆرتر بخوێنەوە »لاوێک له ئیسلامئابادی کرماشان به تهقهی هێزی ئینتزامی کوژرا
حهفتهی رابردوو پوریا ئهسهدی لاوی ئیسلامئابادی له ئاکامی تهقهی هێزه ئینتزامیهکاندا گیان لهدهستدا. پوریا ئهسهدی تهمهن 30ساڵ پێنجشهمهی حهفتهی رابردوو دهستبهسهر کرابوو دوابهدوای پێکرانی گیانی لهدهستدا. دهوترێت ناوی ئهو کهسهی تهقهی لهو لاوه کردووه کهسێکه به ناوی ‘رهشیدیان’. شایانی باسه 3رۆژ پێش ئێستهو له شاری سهقزیش لاوێکی تر به ناوی کاوه مستهفایی 23ساڵ له لایهن هێزی ئینتزامییهوه کوژرا.
زۆرتر بخوێنەوە »عەلی باپیر: كۆماری ئیسلامیی ئێران چاكەی زۆرە
عەلی باپیر ئەمیر كۆمەڵی ئیسلامیی لە میانەی وتووێژێكدا وتی، كۆماری ئیسلامیی چاكەی زۆر بووە بۆ ئێمە بۆیە بەردەوام دەبین لە پەیوەندیەكانمان لەگەڵیان. كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان رێكخراوی ئیسلامیی سیاسیە كە مێژوویەكی نوێی لە دامەزراندن هەیەو لە ماوەی دروستبوونیدا بەردەوام لە لایەن كۆماری ئیسلامیەوە پشتگیریی كراوە. عەلی باپیر ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامیی لە وتووێژەكەیدا ئاماژەی بەوەدا، ئێمە بە هیچ شێوەیەكی پەیوەندیەكانی خۆمان لەگەڵ …
زۆرتر بخوێنەوە »دوو بەندكراوی كورد لە زیندان خۆیان دەربازكرد
بە پێی هەواڵێكە لە كەمپەینی بەرگری لە زیندانیانی سیاسیو مەدەنی بڵاو بوەتەوە، شەوی دووشەممە 2ی بەفرانبار دوو بەندكراوی سیاسی لە زیندانی شاری سەردەشت توانیان خۆیان رزگار بكەن. دوو بەندكراوی سیاسی بە ناوەكانی ئومید بەیگزادەو مێهدی خزری كە پاش تێكهەڵچوونی هاوینی ئەمساڵ لە نێوان هێزەكانی كۆماری ئیسلامیو ئەندامی یەكێك لە حیزبە كوردیەكان لە ئاوایی مارغانی سەردەشت دەسبەسەر كرابوون، توانیان خۆیان لە …
زۆرتر بخوێنەوە »مێرمنداڵێكی كورد بە هۆی سووتانەوە گیانی لەدەستدا
گڕكێشانی چرایەكی نەوتی لە یەكێك لە ئاواییەكانی شاری سەردەشت لە رۆژهەڵاتی كوردستان بووە هۆی مەرگی مێرمنداڵێكی 12 ساڵ تەمەن. بە پێی ئەم هەواڵە، دوانیوەڕۆی شەممەی رابردوو لە ماڵێك لە ئاوایی قروبس لە ناوچەی ئالانی سەردەشت، بڵاوبوونەوەی نەوتی چرایەكی گەرمایی بووە هۆی ئەوە ئاگر لەو ماڵە بەربدرێتو لە ئاكامدا ئەو مێرمنداڵە بووە قوربانیی. بە پێی وتەی شایەتحاڵەكان كاتی روودانی ئەم ئاگرە …
زۆرتر بخوێنەوە »بڕیار گابار دەبێتە سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان_ئێران
بڕیار گابار ئەندامی پێشووی كۆنسەی سەرۆكایەتیی كە جە كە، كە ماوەیەك لەوەپێش ریزەكانی پارتی كرێكارانی كوردستانی بەجێهێشتوو پەنای بردە پارتی دێمۆكراتی كوردستان، ئێستا بڕیارە حیزبێكی نوێ بۆ رۆژهەڵاتی كوردستان دابمەزرێنێت. بە پێی هەواڵێکە لە سایتی شارپرێس بڵاو بوەتەوە، مەسعوود بارزانی بە شێوەیەكی بەرنامە بۆ داڕێژراو لە هەوڵی ئەوەدایە، بە كەڵك وەرگرتن لە بڕیار گابار حیزبێكی نوێ بۆ رۆژهەڵاتی كوردستان پێك …
زۆرتر بخوێنەوە »كۆنفڕانسێك دژی مادە هۆشبەرەكان لە هەولێر بەڕێوەچوو
ئەمڕۆ دووشەممە 2013_12_30 بۆ بەرنگاربوونەوەی دیاردەی مادە هۆشبەرەكان لە هەرێمی كوردستان، كۆنفڕانسێك لە هەولێر پێتەختی هەرێمی باشووری كوردستان بەڕێوەچوو كە تێیدا كۆمەڵێكی بەرچاو لە شارەزایان، لێكۆڵینەوەیان لە بابەت هۆكارەكانی بڵاوبوونەوەی مادە هۆشبەرەكان لە هەرێمی كوردستان دایە بەرباس. مەهدی محەمەد بەرپرسی رێكخراوی زانستو گەشەپێدانی مەدەنیەت لە هەرێمی كوردستان دەڵێت: سەرەڕای ئەوەی مادە هۆشبەرەكان دیاردەیەكی كۆمەڵایەتیەو لە هەموو جیهان بڵاو بوەتەوە، بەڵام …
زۆرتر بخوێنەوە »شانۆکارێکی کورد: سینەما لە كۆمەڵگای كوردیی بێ بایەخە
رێكەوتی 12|28 رۆژی جیهانیی سینەمایە، بەڵام ئەم رۆژە سەرەڕای گرینگیەكەی لە ئاستی جیهان، لە كۆمەڵگای كوردییو بە تایبەت لە راگەیاندنە كوردیەكان بە شێوەیەكی بێ بایەخو كەمڕەنگ باسی كراو بە بێدەنگی تێپەڕیی. ئیدریس عەبدی شانۆكارو شارەزای بواری سینەما لە وتووێژێكدا رایگەیاند، هەندێك لە راگەیاندنەكان بە پێویستی نازانن كە لەسەر ئەم بابەتە بدوێنو هەندێك جاریش تەنانەت نازانن كە رۆژی سینەما چ رۆژێكە. …
زۆرتر بخوێنەوە »كوژرانی لاوێك لە سەقز بە دەستی هێزی ئینتزامی
بە پێی هەواڵێكە لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك بڵاوە بوەتەوە، لاوێكی كورد خەڵكی شاری سەقز پاش ئەوەی لەگەڵ هێزەكانی ئینتزامی تووشی دەمەقاڵەیەكی ئاسایی دەبێت، بەرەوڕووی تەقە دەبێتەوەو لە ئەنجامدا گیانی لەدەستدەدات. بە پێی ئەم هەواڵە، كاوە مستەفایی 23 ساڵ تەمەنو دانیشتووی گەڕكی كەریم ئاوای شاری سەقز بە بێ هیچ هۆكارێكو تەنیا بە هۆی هاتنەئارای كێشەیەكی بچووك لەگەڵ مەئمورانی هێزی ئینتزامی لە …
زۆرتر بخوێنەوە »ورمێ: بانگەشەی دامهزراندن بۆ سنوورپارێز دهکرێت
ماوەی هەفتەیەكه جێگری هێزی ئینسانی سنورپارێزی ئازەربایجانی رۆژئاوا رایگەیاندووه، هێزی ئینتزامی كۆماری ئیسلامی بە مەبەستی دابینكردنی هێزی ئینسانی دەستدەداتە دامەزراندنی ئەو كەسانەی كە دەیانەوێت بە درێژایی سنوورەكانی رۆژئاوای ئێران ئەركی سنوورپارێزی بگرنه ئهستۆ. به گوێرهی سهرچاوه حکومهتییهکان، مورتەزا ناتقی لە وتووێژێكی هەواڵنێریدا كە هەفتەی رابردوو ئەنجامدرا رایگەیاندووه: ‘ئەو كەسانەی دەیانەوێت لەم پڕۆژەدا دابمەزرێن پێویستە تەمەنیان 18 تا 23 ساڵ بێت، …
زۆرتر بخوێنەوە »ناڕەزایی منداڵانی شیناوێ سەركەوتنی بەدەست هێنا
ناڕەزاییو كۆبوونەوەی ناڕەزایی منداڵانی قوربانی ئاگركەوتنەوەكەی شیناوێ سەركەوتنی بەدەستهێناو وەزارەتی تەندروستی ئێران رایگەیاند تێچووی چارەسەری ئەو منداڵانە دابین دەكرێت. پاش ئەوەی منداڵانی زیان بەركەوتووی ئاگركەوتنەوە لە قوتابخانەی شیناوێی شاری پیرانشار بەهۆی كەمتەرخەمی كاربەدەستان لەبەردەم سەرۆكایەتی كۆمار لەتاران ناڕەزاییان دەربڕی، وەزارەتی تەندروستی ئێران راگەیاند بۆ بەردەوامبوونی چارەسەری قوتابیانی شیناوێ كە رێژەی سوتانەكەیان زۆرە، بودجەو ئێعتبارێك دابینكراوە. مەحمود رەزا موحەقێق، جێگرای وەزارەتی …
زۆرتر بخوێنەوە »