دوو شه‌ممه‌ 2 تشرینی یه‌كه‌م 2023

بڕیار گابار دەبێتە سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان_ئێران

بڕیار گابار ئەندامی پێشووی كۆنسەی سەرۆكایەتیی كە جە كە، كە ماوەیەك لەوەپێش ریزەكانی پارتی كرێكارانی كوردستانی بەجێهێشتوو پەنای بردە پارتی دێمۆكراتی كوردستان، ئێستا بڕیارە حیزبێكی نوێ بۆ رۆژهەڵاتی كوردستان دابمەزرێنێت.

بە پێی هەواڵێکە لە سایتی شارپرێس بڵاو بوەتەوە، مەسعوود بارزانی بە شێوەیەكی بەرنامە بۆ داڕێژراو لە هەوڵی ئەوەدایە، بە كەڵك وەرگرتن لە بڕیار گابار حیزبێكی نوێ بۆ رۆژهەڵاتی كوردستان پێك بهێنێت كە ناوەكەشی هاوشێوەی ناوی حیزبەكەی خۆی واتە پارتی دێمۆكراتی كوردستان_ ئێران دەبێت. مەسعوود بارزانی لە چوارچێوەی پڕۆژەیەكی دیاریكراو بۆ هەر كام لە رۆژئاوا‌و باكووری كوردستان حیزبی نوێی دامەزراندووە‌و ناوی پارتی دێمۆكراتی كوردستان بە پاشگری ئەو وڵاتانەی كوردی تێدایە، ناو لێناوە.

ئێستاش لە حاڵی یارمەتیدانە بە دامەزراندنی حیزبێكی دیكەی هاوشێوەی حیزبەكەی خۆی لە رۆژهەڵاتی كوردستان‌و بۆ ئەم بابەتەش بڕیار گاباری وەك كەسایەتی ژمارەی یەكی ئەم حیزبە لە قەندیل‌و ریزەكانی پارتی كرێكارانی كوردستان هێنایە خوارەوە.

 

بابەتی هاوپۆل

بازداشت حکیم محمدپوری، فعال زیست‌محیطی عضو انجمن پاژین بانە

در ادامە بازداشت فعالان کورد در کوردستان ایران، یکی از اعضای فعال انجمن زیست‌محیطی “پاژین” …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.