چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

مێرمنداڵێكی كورد بە هۆی سووتانەوە گیانی لەدەستدا

گڕكێشانی چرایەكی نەوتی لە یەكێك لە ئاواییەكانی شاری سەردەشت لە رۆژهەڵاتی كوردستان بووە هۆی مەرگی مێرمنداڵێكی 12 ساڵ تەمەن.
بە پێی ئەم هەواڵە، دوانیوەڕۆی شەممەی رابردوو لە ماڵێك لە ئاوایی قروبس لە ناوچەی ئالانی سەردەشت، بڵاوبوونەوەی نەوتی چرایەكی گەرمایی بووە هۆی ئەوە ئاگر لەو ماڵە بەربدرێت‌و لە ئاكامدا ئەو مێرمنداڵە بووە قوربانیی. بە پێی وتەی شایەتحاڵەكان كاتی روودانی ئەم ئاگرە دایك‌و باوكی ئەو مێرمنداڵە لە ماڵەوە نەبوون‌و هەر بەم بۆنەوە كەسێكی ئەوتۆ نەبووە كە بتوانێت بە خێرایی بە هانای ئەو مێرمنداڵەوە بچێت.
ئەمە لە حاڵێكدایە كە پێشتریش لە ئاوایی كارێزەی شێخان سەر بە شاری مەهاباد بە هۆی بڵاوبوونەوەی نەوتی چرایەكی گەرمایی لە قوتابخانەی ئەو ئاواییە زەرەرێكی زۆری بە‌و قوتابخانەیە گەیاند، بەڵام ئەو ئاگركەوتنەوە رۆژی هەینی كە پشووی رەسمیە روویدابوو.
شایانی باسە، خەڵكی بەشێكی هەرە زۆری ئاواییەكانی كوردستان ناڕەزایەتیان بەرانبەر كەمترخەمی بەرپرسانی دەوڵەت دەربڕیوە‌و خوازیاری ئەوەن كە سیستەمێكی ئەمنی گەرماییان بۆ دابین بكرێت.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.