ماوەی هەفتەیەكه جێگری هێزی ئینسانی سنورپارێزی ئازەربایجانی رۆژئاوا رایگەیاندووه، هێزی ئینتزامی كۆماری ئیسلامی بە مەبەستی دابینكردنی هێزی ئینسانی دەستدەداتە دامەزراندنی ئەو كەسانەی كە دەیانەوێت بە درێژایی سنوورەكانی رۆژئاوای ئێران ئەركی سنوورپارێزی بگرنه ئه‌ستۆ.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه حکومه‌تییه‌کان، مورتەزا ناتقی لە وتووێژێكی هەواڵنێریدا كە هەفتەی رابردوو ئەنجامدرا رایگەیاندووه: ‘ئەو كەسانەی دەیانەوێت لەم پڕۆژەدا دابمەزرێن پێویستە تەمەنیان 18 تا 23 ساڵ بێت، ئامادەیی خزمەتكردنیان لە سەرجەم سنوورەكان هەبێت، خاوەنی بڕوانامەی دیپلۆم بن‌و هاوكات لە ئەگەری دامەزراندانیاندا كۆمەڵێك ئاسانكاریی وەك بیمەی دەرمانی، وەدێعەی خانوو، وام بۆ كڕینی ئۆتۆمبیل‌و چەند شتێكی دیكە دەیانگرێتەوە.’
په‌ره‌سه‌ننی قه‌یرانی بێکاری‌و دواکهتوبونی پارێزگاکانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان وه‌ک هۆکاره سه‌ره‌کییه‌کانی بانگه‌شه‌ی دامه‌زراندنی هێزه نیزامییه‌کان داده‌نرێن له لایه‌ن کۆماری ئیسلامییه‌وه، که له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوو له‌و پێناوه‌دا چه‌ند هێزی تایبه‌ت له لاوانی بێ‌کاری کورد له ئێران بۆ ئه‌و مه‌به‌سته دامه‌زراوه.