گهنجێكی تری كورد بهناوی (عوسمان) كه نازناوهكهی خالید كوردی-یه، لهسوریا كوژراوهو ئەمەش یانزەمین گەنجی باشوری كوردستانە كە لە شەڕەكانی سوریادا كوژراوە. بهپێی ماڵپهری دوربین، ماڵپەڕی سەر بە رەوتە ئیسلامییە توندڕەوەكان ئهو گهنجه خهڵكی قهزای ههڵهبجهیهو لهشهڕو پێكدادانهكانی شاری دێرزور كه بهناوچهیهكی گهرمی شهڕی نێوان چهكداره توندرهوه ئیسلامییهكانو حكومهتی سوریا ناوزهد دهكرێت كوژراوه. بهپێی زانیارییهكانی دهزگاكانی ئاسایشی ههرێمی كوردستان نزیكهی 200 …
زۆرتر بخوێنەوە »کوردستان
سێ بەندكراو لەزیندانی ورمێ لەسێدارە دران
سەرلەبەیانی رۆژی چوارشەممە 27ی سەرماوەز، سێ بەندكراوی بەتۆمەتی كوشتن لە زیندانی ناوەندیی ورمێ لەسێدارەدران. بەپێی راپۆرتەكان ئیرەج نەسیری، ئەحمەد شكوریو چەنگیز ساڵحی لەگەڵ دوو زیندانی دیكە رۆژێك پێش جێبەجێكردنی حكومی لەسێداردان بۆ ژووری تاكەكەسی گوازرابوونەوەو تا ئێستاش لەچارەنوسی ئەو دوو زیندانیەی تر هیچ هەواڵێك بڵاونەكراوەتەوە. هەفتەی رابردووش هەر لەم زیندانە چوار بەندكراوی دیكە بە تۆمەتی كوشتن لەسێدارە دران.
زۆرتر بخوێنەوە »دوو كەس لەبەندكراوەكانی رۆژهەڵات لە هەولێر ئازاد كران
ئەمرۆ سێشەممە لەدانیشتنێكی تایبەتی دادگا لەشاری هەولێر دوو كەس لە گیراوەكانی رۆژهەڵات ئازاد كرانو شەشەكەی دیكەش بە پێی مادەیەكی دیكەی یاسای سزادانی عێراقی زیندانی كرانەوە. سەرچاوەیەكی نزیك لە گیراوەكان بە زاگرۆس پۆستی راگەیاند: لە كۆبوونەوەی تایبەتی ئەمرۆی دادگا دوو كەس لە گیراوەكان بەناوی فازڵ محەمەدیو عەلی ئیسماعیل نژاد بە پێی مادەی 3ی خۆپیشاندان ئازاد كران. سەرچاوەكە وتیشی: بەڵام شەش كەسەكەی …
زۆرتر بخوێنەوە »لاوانی رۆژهەڵات پرێس كۆنفڕانسێكیان لە هەولێر بەڕێوەبرد
ئەمڕۆ كاتژمێر 3ی پاش نیوەڕۆی رۆژی دووشەممە 16ی دێسامبری 2013 لە رێستۆرانتی زێوێ، لێژنەی ئامادەكاریی كۆنفڕانسی یەكەمی لاوانی رۆژهەڵات پرێس كۆنفڕانسێكی بە مەبەستی راگەیاندنی شوێنو كاتو شێوازی بەڕێوەچوونی یەكەم كۆنفڕانس بەڕێوەبرد. لەم پرێس كۆنفڕانسەدا نوێنەرانی 7 رێكخراوی لاوانی رۆژهەڵات بەشداربوون. رێكخراوەكانی لاوانی رۆژهەڵات بڕیارە یەكەم كۆنفڕانسی خۆیان لە ژێر دروشمی یەكڕیزی لاوان بەرەو داهاتوویەكی گەش ئەنجام بدەنو بۆ ئەم مەبەستەش …
زۆرتر بخوێنەوە »110 پارێزەر داوای ئازادكردنی گیراوە رۆژهەڵاتیەكان دەكەن
110 پارێزەر لە هەرێمی كوردستان بە نووسینی نامەیەك داوای ئازادكردنی 8 گیراوی رۆژهەڵاتی دەكەن كە زیاتر لە یەكمانگە لە زیندانی محەتەی شاری هەولێر بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان دەسبەسەركراوان. ئەم پارێزەرانە لە نامەیەكدا بۆ سەرۆكایەتیی هەرێمو پەرلەمانو ئەنجومەنی وەزیران ئاماژەیان بەوەداوە ئەو هەشت گیراوەی رۆژڵاتە بە بێ هیچ بەڵگەیەك دەسبەسەركراوان لە كاتێكدا هیچكام لەو كەسانە لە شوێنی رووداوەكەدا نەبوونو …
زۆرتر بخوێنەوە »ژنە هونەرمەندێكی كورد بە رووداوی هاتووچۆ گیانی لەدەستدا
ئەندامێكی ئەنجومەنی مەولەوی كورد لە شاری سنە بە هۆی رووداوێكی دڵتەزێنی هاتووچۆ لە رێگەی نێوان سنە – كرماشان گیانی لەدەستدا. سەرلەبەیانی رۆژی هەینی 22ی سەرماوەز خاتوو فەریبا غوڵامی هاوڕێ لەگەڵ خۆشكو براكانی كە بە ئۆتۆمبیلێك لە حاڵی گەڕانەوە بۆ شاری مێهران بوون، لە نیوەی رێگە ئۆتۆمبیلەكەیان تووشی كێشە دەبێتو بەمشێوە شۆفێڕەكە لە گۆشەیەكی رێگە ئۆتۆمبیلەكە رادەگرێت. هاوكات ئۆتۆمبیلێكی دیكە لەسەر …
زۆرتر بخوێنەوە »سەردانی گوماناویی كاربەدەستێكی كونسولگەری ئێران لە زیندانی محەتەی هەولێر
بە پێی وتەی سەرچاوەیەكی ئاگادار، ماوەی سێ رۆژ لەوەپێش یەكێك لە كاربەدەستانی كونسولگەریی كۆماری ئیسلامیی لە شاری هەولێر سەردانی زیندانی محەتەی ئەو شارەی كردووە كە تێیدا 8 چالاكیی مەدەنیی رۆژهەڵاتی كوردستان راگیراون. بە پێی ئەو زانیاریەی كە بە زاگرۆس پۆست گەیشتووە، ئەو كونسولەی كۆماری ئیسلامیی مەبەست لە سەردانەكەی ئاگاداربوون لە چۆنیەتیی دۆسیەی ئەو 8 چالاكەی رۆژهەڵات بووە كە پاش هێرشی …
زۆرتر بخوێنەوە »17 كرێكاری ئێرانی لە خانەقین بە دەستڕێژی گوللە كوژران
بەهۆی تەقەی ژمارەیەك چەكدار لەدوو پاسی كرێكارانی پاڵاوگەی نەفتخانە 19 كرێكار كوژران كە 17یان كرێكاری ئێرانی بوون. ئێوارەی دوێنێ 26 كرێكاری پاڵاوگەی نەوت (نەفتخانە) لە شاری خانەقین درانە بەر دەستڕێژی گوللـەو 19یان گیانیان لەدەستداو 7ی دیكەشیان بریندار بوون. سەرچاوەیەك لە نووسینگەی نەهێشتنی تاوانەكان لە خانەقین رایگەیاند “چەند چەكدارێكی نەناسراو تەقەكانیان كردووەو جلی سەربازییان لەبەر بووەو لەو هێرشەدا 19 كرێكار گیانیان …
زۆرتر بخوێنەوە »تێکدانی قهبرستانی جوولهکان له سنه
به پێی ههواڵی گهیشتوو به زاگرۆس پۆست له سنهوه، دوێنێ پێنجشهمه هێزهکانی کۆماری ئیسلامی لهو شاره که برێتی بوون له لیباس شهخسیو نیرو ئینتزامی به لۆدر بهرهو قهبرستانی جوولهکهکان له نزیک ئاوایی کێڵانه ڕێکهوتوونو ههموو قهبرستانهکهیان تێکداوه که شوێنێکی دێرینی جوولهکانی کوردستان بووه. به گوێرهی ڕاپۆرتهکه دوێنێ ههموو قهبرستانهکه به قهبرهکانو ژینگهی قهبرستانهکهوه تهختی عهرز کراوهو چیتر کهس ناتوانێت لهوێ …
زۆرتر بخوێنەوە »تەرمی رۆژنامەنووس كەیومەرس مەنسوری لە شاری سلێمانی ئەسپەردەكرا
ئەمڕۆ پێنج شەممە 21ی سەرماوەزی 1392 تەرمی رۆژنامەنووس كەیومەرس مەنسوری بە بەشداری سەدان كەس لە هاوڵاتیانی كوردی باشورو رۆژهەڵاتی كوردستان لە گۆڕستانی گردی سەیوان لە سلێمانی ئەسپەردەكرا. كەیومەرس مەنسوری رۆژنامەنووسو چالاكێكی بواری راگەیاندنو میدیای كوردیی بوو كە لە ماوەی چەند ساڵی رابردوو تواناییەكی زۆری لەو بوارە لە خۆی نیشانداو بەمشێوە خزمەتی بە بەرەوپێشچوونی خەباتی رزگاریخوازانەی گەلی كورد دەدا. ناوبراو ماوەیەك …
زۆرتر بخوێنەوە »کیومهرس مهنسوری کۆچی دوایی کرد
ئهمشهو کاتژمێر 21:10 کیومهرس مهنسوری له نهخۆشخانهی فریاکهوتنی شاری سلێمانی کۆچی دوایی کرد. کیومهرس مهنسوری چالالی سیاسیو ڕۆژنامهنوسی دیاری خهڵکی سنه بوو که ماوهی ساڵانێکه شاری سنهی به مهبهستی پێشمهرگایهتیی بهجێهێچتبوو. له ماوهی یهک ساڵی ڕابردوودا کیومهرس تووشی شێرپهنجهی خوێن هاتو سهرهڕای ههوڵهکان بۆ چارهسهرکردنی نهتوانرا گیانی ڕزگا بکرێت. دوای ئهوهی کیومهرس له چارهسهرکردن له کوردستان بێهیوا بوو، ڕوویکرده ئاڵمان …
زۆرتر بخوێنەوە »بەندكراوە رۆژهەڵاتیەکان لە هەولێر مان لە خواردن دەگرن
8 بەندكراوی رۆژهەڵاتی كە لە زیندانی مەحەتەی شاری هەولێر بەندكراون هەڕەشەی مانگرتن لەخواردن دەكەن. سەرچاوەیەكی نزیك لەو بەندكراوانە بە زاگرۆس پۆستی راگەیاند، ئەو هەشت بەندكراوە كە بەتۆمەتی بەردبارانكرنی كۆنسوڵخانەی كۆماری ئیسلامی لە هەولێر زیاتر لە مانگێكە دەستبەسەر لە گرتووخانەی مەحەتەی هەولێر بەندكراون هەڕەشەی مانگرتن لەخواردن دەكەن. لەلایەكی ترەوە ئەمرۆ سەید حوسێن عەزمی سەركونسوڵی ئێران لە هەولێر لەبارەی لێكۆڵینەوەی هێرشبەرانی سەر …
زۆرتر بخوێنەوە »كەیومەرس مەنسووری پێویستی تایبەتیی بە خوێنە
كەیومەرس مەنسووری کوڕی حسەین كە ماوەیەكی زۆرە تووشی نەخۆشیەکی کوشندە بووە، ئێستاكە پاش بڵاوبوونەوەی هەواڵێك راگەیەندراوە كە ناوبراو تووشی كەمبوونی خوێن هاتووەو بە خێرایی پێویستی بە خوێن لە جۆری +o هەیە. شۆخان محەممەد هاوسەری رۆژنامەنووس كەیومەرس مەنسووری رایگەیاندووە، لە شەوی رابردوو كەیومەرس تووشی بەربوونەوەی خوێن بووەو ئێستاكە تەندروستیی لە مەترسیدایە. ناوبراو ئاماژەی بەوەدا، پزیشكەكان داوای خوێنیان كردووەو هاوكات وتیشی، پزیشكەكان رایانگەیاندووە، …
زۆرتر بخوێنەوە »گیان لەدەستدانی سێ كرێكاریی ئێرانیی لە هەولێر
لە ئاكامی كەڵك وەرگرتن لە خەڵووز لە ژووری خەوتنەكەیانو بۆ خۆگەرمكردنەوەی شوێنی حەوانەوەیان، سێ كرێكاریی ئێرانیی لە شاری هەولێر گیانیان لەدەستدا. وتەبێژی پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بەوەدا، شەوی رابردوو سێ كرێكاریی ئێرانیی كە لە پرۆژەی نیشتەجێبوونی دەشتی بەهەشت لە هەولێر سەرقاڵی كاركردن بوون، بە هۆی بەكارهێنانی خەڵووز بۆ گەرمكردنەوەی ژوورەكەیانو لە كاتی خەوتن گیانیان لەدەستداوە. ئەم وتەبێژەی پۆلیسی ئەوەشی راگەیاند، ئەو …
زۆرتر بخوێنەوە »نوێنەرانی كوردستانیش لە مەجلیس دەستیان لەكار كێشایەوە
هاوكات لەگەڵ گەڕانەوەی نوێنەرانی دەست لەكار كێشاوی پارێزگای خوزستان بۆ مەجلیس، نوێنەرانی كوردستان لە ناڕەزایەتی بە كەمبوونی بووجەی پارێزگای كوردستان لە گەڵاڵەی بووجەی ساڵی 93 رایانگەیاند دەست لەكار دەكێشنەوە. بە پێی هەواڵێكە لە سایتی ( فرارو ) بڵاوكراوەتەوە، لە نامەی دەست لەكار كێشانەوەی نوێنەرانی كوردستان هاتووە، ئێمە نوێنەرانی كوردستان بە پێی بووجەی پێشنیاركراوی ساڵی 93 كە لە لایەن دەوڵەت رادەستی …
زۆرتر بخوێنەوە »چالاکانی کورد بۆ نێچیرڤان بارزانی: داوای لێبوردن لە گەلەکەت لە رۆژهەڵاتی کوردستان بکە
دوای ئهوهی مانگێک به سهر دهستبهسهرکردنی 8 چالاکی سیاسیو مهدهنیی ڕۆژههڵاتی له لایهن ئاسایشی ههولێرهوه تێپهڕی، دهیان ڕۆژنامهنووسو کهسایهتیی کورد نامهیهکی سهرئاوهڵایان بۆ نێچێرڤان بارزانی سهرۆکی حکومهتی ههرێمی کوردستان/ عێراق نووسیو تێیدا داوایان لێکردووه ‘داوای لێبوردن له گهلی کورد له ڕۆژههڵاتی کوردستان بکات.’ ماوهیهک پێش ئێستهو له کاردانهوهیهکی فهرمیدا نێچیرڤان بارزانی، خۆپیشاندهرانی تووڕهی ڕۆژههڵاتی به ‘ئاژاوهگێڕ’ ناوبرد له بهرامبهر ئهوهی …
زۆرتر بخوێنەوە »