شه‌ممه‌ 23 تشرینی دووه‌م 2024

كوژرانی لاوێك لە سەقز بە دەستی هێزی ئینتزامی

بە پێی هەواڵێكە لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك بڵاوە بوەتەوە، لاوێكی كورد خەڵكی شاری سەقز پاش ئەوەی لەگەڵ هێزەكانی ئینتزامی تووشی دەمەقاڵەیەكی ئاسایی دەبێت، بەرەوڕووی تەقە دەبێتەوە‌و لە ئەنجامدا گیانی لەدەستدەدات.
بە پێی ئەم هەواڵە، كاوە مستەفایی 23 ساڵ تەمەن‌و دانیشتووی گەڕكی كەریم ئاوای شاری سەقز بە بێ هیچ هۆكارێك‌و تەنیا بە هۆی هاتنەئارای كێشەیەكی بچووك لەگەڵ مەئمورانی هێزی ئینتزامی لە شاری سەقز، دەدرێتە بەر دەسڕێژیی گوللە‌و گیانی لەدەستدەدات.
كاوە مستەفایی شارۆمەندێكی ئاسایی بووە‌و خەریكی بەڕێوەبردنی ژیانی ئاسایی خۆی بووە‌و بە وتەی شایەتحاڵەكان كوژرانی ناوبراو ناڕەزایەتی خەڵكی لێكەوتوەتەوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.