چوار شه‌ممه‌ 24 نیسان 2024

هونەرمەندێكی بە ناوبانگی كورد ماڵئاوایی لە ژیانكرد

ئەمڕۆ چوارشەممە 1|1|2014‌و یەكەمین رۆژی ساڵی نوێ هونەرمەندی بە ناوبانگی كورد حسەین یوسف زەمانی لە تەمەنی 80 ساڵیدا ماڵئاوایی لە ژیانكرد.
هونەرمەند حسەین یوسف زەمانی ئاوازدانەر، ژەنیار‌و رێبەری ئۆركێسترا كە خاوەنی لانیكەم 120 ئاواز‌و مۆسیقا‌و گۆرانیە‌و هاوكات بۆ چەندین هونەرمەندی گەورەی كورد‌و فارس لەوانە شەجەریان ئاوازی داناوە، پاش 50 ساڵ چالاكی لە بواری هونەری مۆسیقایی ماڵئاوایی لە ژیانكرد.
لە بەرهەمە ژەنیاریەكانی ئەم هونەرمەندە دەتوانین ئاماژە بە ، سەمفۆنیای مەرگی سۆهراب، مارشی شاهین، شەپۆل، مارشی نەبەرد، شادی كوچولو، بۆنی باران، پەیامی من، هاوسەنگەر، دەمەوێ قسە بكەم‌و سەمای باران بكەین.
هونەرمەند حسەین یوسف زەمانی رێكەوتی 1312 لە شاری سنە لە چاوی بە ژیانی هەڵێناوەو رۆژی 10ی بەفرانبار واتە یەكەمین رۆژی سەرەتای ساڵی نوێی زایینی ماڵئاوایی لە ژیانكردووە.

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.