پێنج شه‌ممه‌ 28 ئازار 2024
منداڵانی شیناوێ

ناڕەزایی منداڵانی شیناوێ سەركەوتنی بەدەست هێنا

ناڕەزایی‌و كۆبوونەوەی ناڕەزایی منداڵانی قوربانی ئاگركەوتنەوەكەی شیناوێ سەركەوتنی بەدەستهێنا‌و وەزارەتی تەندروستی ئێران رایگەیاند تێچووی چارەسەری ئەو منداڵانە دابین دەكرێت.

پاش ئەوەی منداڵانی زیان بەركەوتووی ئاگركەوتنەوە لە قوتابخانەی شیناوێی شاری پیرانشار بەهۆی كەمتەرخەمی كاربەدەستان لەبەردەم سەرۆكایەتی كۆمار لەتاران ناڕەزاییان دەربڕی، وەزارەتی تەندروستی ئێران راگەیاند بۆ بەردەوامبوونی چارەسەری قوتابیانی شیناوێ كە رێژەی سوتانەكەیان زۆرە، بودجە‌و ئێعتبارێك دابینكراوە.

مەحمود رەزا موحەقێق، جێگرای وەزارەتی تەندروستی بە هەواڵنێرییەكانی ئێران راگەیاند چارەسەری ئەم قوتابیانە لە رۆی دوشەممەی داهاتووە دەستپێكدەكات. وتشی ژمارەی ئەم قوتابیانە 13 كەسە، بەڵام لە قۆناغی یەكەمدا سێ كەسیان چارەسەریان بۆ دەكرێت.

سەرماوەەزی ساڵی 91، بەهۆی گڕگرتنی چرای نەوتیی قوتابخانەی سەرەتایی ئاوایی شیناوێی سەر بە شاری پیرانشار، ئاگركەوتنەوەیەك روویدا كە لەئەنجامدا 13 كەس لە كچانی قوتابی توشی سوتان بوون‌و دوو كەسیشیان گیانیان لەدەستدا.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.