یه‌ك شه‌ممه‌ 1 تشرینی یه‌كه‌م 2023

دوو بەندكراوی كورد لە زیندان خۆیان دەربازكرد

بە پێی هەواڵێكە لە كەمپەینی بەرگری لە زیندانیانی سیاسی‌و مەدەنی بڵاو بوەتەوە، شەوی دووشەممە 2ی بەفرانبار دوو بەندكراوی سیاسی لە زیندانی شاری سەردەشت توانیان خۆیان رزگار بكەن.
دوو بەندكراوی سیاسی بە ناوەكانی ئومید بەیگزادە‌و مێهدی خزری كە پاش تێكهەڵچوونی هاوینی ئەمساڵ لە نێوان هێزەكانی كۆماری ئیسلامی‌و ئەندامی یەكێك لە حیزبە كوردیەكان لە ئاوایی مارغانی سەردەشت دەسبەسەر كرابوون، توانیان خۆیان لە زیندان دەرباز بكەن.
ئەمە لە حاڵێكدایە كە لاوێكی دیكە بە ناوی ناسر كەریمی هاوڕێ لەگەڵ ئەو دوو بەندكراوە دەسبەسەركرابوو بەڵام لە كاتی خۆدەربازكردنی ئەو دوو بەندكراوە ناسر كەریمی نەیتوانی خۆی لە دەست مەئموران رزگار بكات.
بە پێی وتەی شایەحاڵەكان، پاش هەڵاتن‌و خۆدەربازكردنی ئەو دوو بەندكراوە سیاسیە كەش‌و هەوای شاری سەردەشت بە تەواوی ئەمنیەتیە‌و هێزەكانی رژیم بە شێوەیەكی بەربڵاو بە ناو شاردا دەسووڕێنەوە.

بابەتی هاوپۆل

بازداشت حکیم محمدپوری، فعال زیست‌محیطی عضو انجمن پاژین بانە

در ادامە بازداشت فعالان کورد در کوردستان ایران، یکی از اعضای فعال انجمن زیست‌محیطی “پاژین” …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.