پێنج شه‌ممه‌ 25 نیسان 2024

كۆنفڕانسێك دژی مادە هۆشبەرەكان لە هەولێر بەڕێوەچوو

ئەمڕۆ دووشەممە 2013_12_30 بۆ بەرنگاربوونەوەی دیاردەی مادە هۆشبەرەكان لە هەرێمی كوردستان، كۆنفڕانسێك لە هەولێر پێتەختی هەرێمی باشووری كوردستان بەڕێوەچوو كە تێیدا كۆمەڵێكی بەرچاو لە شارەزایان، لێكۆڵینەوەیان لە بابەت هۆكارەكانی بڵاوبوونەوەی مادە هۆشبەرەكان لە هەرێمی كوردستان دایە بەرباس.
مەهدی محەمەد بەرپرسی رێكخراوی زانست‌و گەشەپێدانی مەدەنیەت لە هەرێمی كوردستان دەڵێت: سەرەڕای ئەوەی مادە هۆشبەرەكان دیاردەیەكی كۆمەڵایەتیە‌و لە هەموو جیهان بڵاو بوەتەوە، بەڵام رێژەی ئەم دیاردە لە هەرێمی كوردستان كەمترە.
ناوبراو لە میانەی وتووێژێكدا ئاماژەی بەوەدا، ئەو رێژە كەمەی كە لە هەرێمی كوردستان ئالودەی مادەی هۆشبەر بوون بە داخەوە هیچ زانیاریەكیان لە دەرنجامی تووشبوون بەو دیاردە نیە، بۆیە پێویستە لەمبارەوە دەزگاكانی راگەیاندن‌و رێكخراوەكانی كۆمەڵگای مەدەنی بە شێوەی جیددی دەست بدەنە كاری وشیاریدەرانە بۆ ئەوەی پێش بە بڵاوبوونەوەی هەرچی زیاتری ئەم دیاردە لە هەرێمی كوردستان بگیردرێت.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.