ماوەیەكە گفتوگۆی نێوان كۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێرانو كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان دەستیپێكردووەو دوو لایەن لەسەر ئەو بڕوایەن كە پێویستیەكانی ئەمڕۆی بزوتنەوەی كوردیی لە رۆژهەڵاتی كوردستان دەخوازێت كە هەوڵبدرێت بۆ یەكڕیزی نێوان ماڵی كوردو لەوانە كۆمەڵە.
عەبدوڵا موهتەدی سكرتێری گشتی كۆمەڵەی شۆڕشگێڕیی زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێران ئەمڕۆ چوارشەممە 9ی رێبەندان لە میانەی وتووێژێكدا لە كەناڵی تەلەفیزیۆنی خۆیان واتە رۆژهەڵات تی ڤی ئاماژەی بەوەدا خۆشبینم بە یەكگرتنەوەی كۆمەڵەو ئەوەش بە پرۆژەی یەكەمی خۆمان دەزانم.
عەبدوڵا موهتەدی هاوكات باسی لەوە كرد كە دوو پرۆژەیان لەبەر دەستدایە، یەكەم هەوڵدان بۆ یەكگرتنەوەیان لەگەڵ كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستانو دووهەم هەوڵدان بۆ پێكهێنانی بەرەیەكی هاوبەشی نێوان حیزبە كوردیەكانی رۆژهەڵات بەڵام ئێمە پرۆژەی یەكەممان یەكگرتنەوەی دوو لایەنی كۆمەڵەیە.
ئەمە لە حاڵێكدایە كە كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان لە ماوەی چەند ساڵی رابردوو لە راگەیاندنو میدیاكانی خۆیاندا بەردەوام بانگەشەی یەكگرتنەوەیان كردووەو هەوڵدان بۆ یەكگرتنەوەی لایەنەكانی كۆمەڵەیان بە ئەركێكی مێژوویی ناولێبردووە.
لە لایەكی دیكەوە حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران لە دوا كۆنگرەی خۆیداو لە بابەت پرسی یەكگرتنەوە لەگەڵ حیزبی دێمۆكراتی كوردستان خاڵێكیان پەسەندكردووە كە بەو پێیە لایەنی حیزبی دێمۆكراتی كوردستان دەبێ ناوی خۆی بگۆڕێتو ئەوەش بە مەرجی یەكگرتنەوەیان دەزانن. هاوكات سەرچاوەیەكی ئاگادار لە حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران وتی، ئێمە لە هەوڵی ئەوەداین كە لەگەڵ گرتنی پلینۆمدا گۆڕانكاریی لەو خاڵەدا پێك بهێنینو هەوڵبدەین بۆ یەكگرتنەوەی دوو لایەنی دێمۆكرات.
Kak Omer Elxani zade zor wuryater le weya,,roshen bir u ayendeniger