دوێنێ چوارشه‌مه له هۆڵی هۆتێل په‌رێژی سلێمانی، کۆنفرانسێک به به‌شداریی 30رێکخراو له سه‌رتاسه‌ری کوردستانه‌وه بۆ پشتیوانی له خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی رۆژاوای کوردستان به‌ڕێوه‌چوو.کاژمێر 10:30 سه‌رله‌به‌یانیی دوێنێ 30رێکخراو له به‌شه‌کانی کوردستان به بانگهێشتی رێکخراوی ئازادیی لاوانی کوردستان کۆنفرانسێکیان بۆ پشتیوانی کردن له راگه‌یاندنی کانتۆنه‌کانی رۆژاوای کوردستان به‌ڕێوه‌برد. کۆنفرانسه‌که به وته‌ی مه‌کته‌بی سیاسیی یه‌کێتیی نیشتمانی له لایه‌ن مه‌لا به‌ختیاره‌وه ده‌ستی پێکردو دواتر چه‌ند په‌یام‌و راگه‌یاندن له لایه‌ن رێکخراوه‌کانه‌وه پێشکه‌ش کران.
رێوره‌سمی قسه‌وباس له سه‌ر ده‌سکه‌وته‌کانی رۆژاواو چۆنیه‌تیی پشتیوانی کردن له لایه‌ن رێکخراوه‌کانی لاوان‌و گه‌ڕان به دوای میکانیزمی شیاو بۆ ئه‌و مه‌به‌سته له به‌شی دووه‌می کۆنفرانسه‌که‌و دوانیوه‌ڕۆ به‌ڕێوه‌چوو. له‌و به‌شه‌ی کۆنفرانسه‌که‌دا هه‌ر رێکخراوێک پشێنیارو تێبینیی خۆی خسته ڕوو له کۆتاییدا 5بڕیار‌و 7راسپارده په‌سه‌ند کرا.
ده‌قی راگه‌یاندنی کۆتایی کۆنفرانس
ئه‌مڕۆ 29/1/2014 رێکخراوی ئازادیی لاوانی کوردستان به‌دروشمی ( ئیداره‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری ڕۆژئاوای کوردستان سونبولی نه‌ته‌وه‌ییمانه، ده‌یپارێزین) به به‌شداری زیاتر له (31) رێکخراوه‌کانی هه‌رچوار پارچه‌ی کوردستان له هۆڵی هۆتێل په‌رێژ له شاری سلێمانی به‌رێوه‌چوو. له سونگه‌ی هه‌ستکردنمان به له‌لوتکه‌ی به‌رپرسیارێتی نه‌ته‌وه‌ییمان به‌رامبه‌ر به‌پرسه نه‌ته‌وه‌ییه‌کانمان و ئه‌و زوڵم و زۆره‌ی که‌ده‌رهه‌ق به نه‌ته‌وه‌کانمان کراو له ده‌یان ساڵی ڕابردوو به گشتی به تایبه‌تی له ڕۆژئاوای کوردستان که له مافه سه‌ره‌تاییه‌کانی ژیان و ناسنامه‌ی کوردبوون بێ به‌ش بوون، له ئێستادا ده‌رفه‌تێک هاتۆته ئاراوه له ڕۆژئاوای کوردستان بۆیه ئه‌رکی سه‌ر شانی هه‌موومانه له چوار پارچه‌ی کوردستان به ئامانه‌ته‌وه بیپارێزین و پشتیوانی خۆمان دووپات بکه‌ینه‌وه، بۆیه کۆنفرانس به‌م بڕیار و راسپاردانه کۆتایی به‌کاره‌کانی هێنا: بریاره‌کان.
1. ئیداره‌ی خۆ به‌ڕێوه‌به‌ری ڕۆژئاوای کوردستان سونبولی نه‌ته‌وه‌ییمانه ده‌بێـت هه‌موومان بیپارێزین و بۆ پاراستنی ئه‌و ده‌ستکه‌وته نه‌ته‌وه‌ییه‌مان ده‌بێت هه‌موان پشتیوانی بکه‌ین و له‌پێناو به‌هێزبوون وگه‌شه‌کردنیدا هه‌وڵ بدرێت سه‌رجه‌م ئه‌و لایه‌نانه‌ی به‌شداریان نه‌کردووه به‌شداربن.
2. ئێمه وه‌ک رێکخراوه‌کانی لاوانی هه‌رچوار پارچه‌ی کوردستان ته‌واوی پشتیوانی خۆمان بۆ ئه‌و ئیداره خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریه دووپات ده‌که‌ینه‌وه.
3. داوا له سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسیه‌کانی هه‌رچوار پارچه‌ی کوردستان ده‌که‌ین پاڵپشت و پشتیوانی بۆ ئه‌و ئیداره خۆ به‌ڕێوه‌به‌ریه ده‌رببڕن.
4. داوا له‌سه‌رجه‌م هاوڵاتیانی هه‌رچوارپارچه‌ی کوردستان ده‌که‌ین پشتیوانی خۆیان بۆ ئیداره‌ی خۆ به‌ڕێوه‌به‌ری ڕۆژئاوای کوردستان ده‌رببڕن.
5. ئیدانه‌ی ناردنی لاوان ده‌که‌ین بۆ رۆژئاوای کوردستان بۆ ناو گروپه تیرۆریستیه‌کان و داواکارین که حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان هه‌وڵه‌کان چڕتر بکاته‌وه به‌مه‌به‌ستی رێگرتن له‌ناردنی لاوان و ئاشکراکردنی ئه‌و لایانه‌نانه‌ی که لاوان فریو ده‌ده‌ن.
راسپارده‌کان:
1. په‌رله‌مان و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به‌ره‌سمی ئیداری خۆ به‌ڕێوه‌به‌ری رۆژئاوا بناسێنێت.
2. پێویسته حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان میکاننیزمی گونجاو بگرێته‌به‌ر بۆ رێگری له ناردنی لاوان بۆ رۆژئاوای کوردستان بۆ ناوگروپه تیرۆریستییه‌کان.
3. حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان توانا مادی و مرۆیی و دیپلۆماسییه‌کانی بخاته‌گه‌ڕ له‌پێناو یه‌کخستنه‌وه‌ی لایه‌نه ناکۆکه‌کانی رۆژئاوای کوردستان.
4. کردنه‌وه‌ی سنوری نێوان رۆژئاوا‌و باشوری کوردستان له‌پێناو گه‌یاندنی هاوکاری و مرۆیی بۆ رۆژئاوای کوردستان.
5. دروستکردنی لیژنه‌یه‌کی هاوبه‌ش له‌رێکخراوه‌کانی لاوان بۆ به‌دواداچوونی بڕیار‌و راسپارده‌کانی کۆنفرانسه‌که و سازدانی چالاکی و فێستیڤاڵ.
6. کۆنفرانس داوا له‌سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه‌کانی کورد ده‌کات که به‌زووترین کات هه‌وڵ بده‌ن بۆ به‌ستنی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورد.
راگه‌یاندنه‌کان به‌گشتی پشتیوانی ئیداره‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌رێتی رۆژئاوای کوردستان بکه‌ن.
باشوری کوردستان- سلێمانی– هۆڵی ئوتێل په‌رێژ : 29/01/2014
ناوی رێکخراوه به‌شداربووه‌کان:
1) رێکخراوی ئازادیی لاوانی کوردستان
2) رێکخراوی CDO
3) پارتی چه‌پی کورد
4) یه‌کێتی لاوانی دیموکراتی له کوردستانی عیراق
5) بزوتنه‌وه‌ی گه‌نجانی سۆز
6) رێکخراوی لاوانی کوردستان
7) رێکخراوی لاوانی پێشڕه‌و
8) بۆردی پشتیوانی گه‌نجان
9) کۆمه‌ڵه‌ی خۆیندکانی کوردستان
10) کۆمه‌ڵه‌ی جوانانی کوردستان
11) گه‌نجانی وڵات پارێز
12) لاوانی پارتی سه‌ربه‌خۆ
13) لاوان یاریکورد
14) لاوانی په‌یه‌ده
15) کۆمه‌ڵه‌ی جوانانی کوردستان رۆژهه‌ڵات
16) ئاژانسی ناوخۆ
17) پارتی دیموکراتی کورد
18) ژنانی ئازادی خوازی کوردستان
19) گه‌نجانی پارتی چاره‌سه‌ر
20) ناوه‌ندی لاوانی سازمانی خه‌بات
21) رێکخراوی ژیانه‌وه‌ی گه‌نجان
22) رێکخراوی گه‌نجانی وڵات
23) رێکخراوی کورد ماد
24) رێکخراوی YAO
25) رێکخراوی گه‌نجانی کورد نێوده‌وڵه‌تی
26) هه‌وارگه‌ی گه‌شه‌پێدانی تواناکان
27) ریچکخراوی گه‌نجانی وڵات پارێزی کوردستان
28) لاوان وقوتابیانی پاک
29) رێکخراوی لاوانی پارتی سه‌ربه‌خوی کوردستان
30) یه‌کیه‌تیی لاوانی دیموکراتی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان