بە پێی هەواڵێكە لە شاری سەقز بە ناوەندی هەواڵنێریی زاگرۆس پۆست گەیشتووە، دوو رۆژ لەوەپێش هێزە ئینتزامیەكانی كۆماری ئیسلامیی لە گەڕەكانی جووتیارانو بەردبڕانو بلواری وەحدەت دەستیانداوەتە كۆكردنەوە ماهوارەكان.
بە پێی ئەم هەواڵە هێزە ئینتزامیەكان دوو رۆژ پێشتر خەڵكیان ئەو گەڕەكانەیان ئاگاداركردەتەوە كە دەبێ ماهوارەكانیان كۆبكەنەوە، بەڵام خەڵك دژكردەوەیان لە خۆیان نیشانداوە.
بۆیە دوو رۆژ دواتر هێرش دەكەنە سەر چەند گەڕەكێكو كۆمەڵێك لە دیشو ماهوارەكانی خەڵكیان شكاندووەو لەگەڵ خۆیان بردوویانە. كۆماری ئیسلامیی لە ماوەی ساڵانی رابردوو بۆ پێشگرتن لە ئاگاداربوونی خەڵك لە جیهانی دەرەوەو پچڕانی پێوەندیەكانیان هەر جارەو بە بیانووگەلی جۆراوجۆر هێرشیان بردوەتە سەر ماڵەكانی خەڵكو ماهوارەكانیان لەگەڵ خۆیان بردووەو هاوكات جەریمەیان كردوون.