چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

دیواندەرە: كەمترخەمی بەرپرسان بووە هۆی لەدەستدانی چاوی كچێك

مێرمنداڵێكی كچی 4 ساڵ تەمەن بە هۆی كەمترخەمی پزیشكان‌و لێدانی دەرزیەكی هەڵە چاوەكانی لەدەستدا.

شۆخان ئەو كچە مێرمنداڵەی خەڵكی شاری دیواندەرەیە كە 2 ساڵ لەوەپێش تووشی نەخۆشی هەڵامەت هاتبوو كە پاش بەردنی بۆ نەخۆشخانەیەك لە شاری دیواندەرە دەرزیەكی هەڵەی لێدەدرێت‌و دواتر بەو بۆنەوە چاوەكانی لەدەست دەدا.

تا ئێستا دایك‌و باوكی شۆخان چەندین جار سكاڵایان دژی ئەو نەخۆشخانە‌و پزیشكی تایبەت بەرزكردوتەوە‌و داوایان كردووە چارەسەرێك بۆ كچەكەیان بدۆزرێتەوە.
ئەمە لە حاڵێكدایە كە وەزارەتی تەندروستی ئێران پاش ئەم 2 ساڵە تا ئێستا هیچ هەوڵێكیان بۆ چارەسەری لەدەستدانی چاوی شۆخان ئەنجام نەداوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.