رۆژنامەی ئینگلیسی گاردیەن لە راپۆرتێكی خۆیدا سەبارەت بەو موعەلیمە مەریوانیەی كە بۆ پشتگیریی لە قوتابیە نەخۆشەکەی قژی خۆی تاشیبوو نووسیویەتی، ئەم موعەلیمە مەریوانیە بەم كارەی بوەتە هێمایەكی نەتەوەیی.
عەلی محەمەدیان موعلیمی كوردی شاری مەریوان پاش تاشینی قژی خۆی بۆ پشتگیریكردن لە قوتابیەكی نەخۆشی كلاسەكەی بوەتە هێمایەكی نەتەوەیی و لە ماوەی رابردوو زۆربەی راگەیاندنەکانی ناوخۆو دەرەوە بە بەربڵاوی باسیان لێکردووە.
هاوكات رۆژنامەی عەرەبی ئەلئەهرام چاپی لەندەنو سایتی هەواڵنێریی الرای ئەلیوم لە لەندەنو ئەلعەراق نێت لە بەغدا بە دانانی ئەم هەواڵەو چەند وێنەیەك لەو موعەلیمو قوتابیە هەواڵەكەیان بڵاوكردوتەوە.