شه‌ممه‌ 23 تشرینی دووه‌م 2024

حدکا وه‌ڵامی پ.ک.ک‌ی دایه‌وه

محه‌مه‌د نه‌زیف قادری ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسیی حزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران (حدکا) له وتوێژی له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی باس چاپی هه‌ولێر وڵامی قسه‌کانی موراد قه‌ره‌یلان‌ی دایه‌وه که به بۆنه‌ی 2رێبه‌ندان ئاراسته‌ی ئه‌و حزبه‌ی کردبوو. موراد قه‌ره‌یلان له وته‌یه‌کیدا به بۆنه‌ی 68مین ساڵوه‌گه‌ڕی دامه‌زراندنی کۆماری کوردستان له مهاباد ده‌ڵێ: ‘به‌داخه‌وه، حزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران سوودو ده‌رسی مێژوویی له کۆماری کوردستان وه‌رنه‌گرت‌. دوای کۆماری کوردستان جارێکی تر پشـتـئـه‌ستوور به د‌ه‌ره‌وه‌و رێکخستن، پشتی به هێزی گه‌ل نه‌به‌ست‌و ده‌سکه‌وتی به‌رچاوی نه‌بووه’.

له وڵامیشدا محه‌مه‌دنه‌زیف قادری ئه‌ندامی ده‌فته‌‌ری سیاسیی (حدکا) له وتووێژی له‌گه‌ڵ باسنیوز وتی: ‘ئه‌و قسانه دووره له راستیه‌وه‌و حدکا له سیاسه‌ت، په‌یوه‌ندیی ناوخۆیی‌و ده‌ره‌وه‌یدا پشتی به ئیراده‌ی خه‌ڵک‌و به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی کورد به‌ستووه’.

هه‌روه‌ها وتی: ‘پێوه‌ندیی ئێمه له سه‌ر بنه‌مای رێزگرتنی به‌رامبه‌رو به‌رژه‌وه‌ندییه کوردستانییه‌کانه. که‌سانی شاره‌زاش ده‌زانن که حدکا به چ به‌رپرسایه‌تی‌و هه‌ستیارییه‌که‌وه په‌یوه‌ندییه ناوخۆیی‌و ده‌ره‌کییه‌کانی رێکده‌خات. ئێمه به بیستنی ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی قه‌ره‌یلان نیگه‌ران بووین، خه‌ڵک‌و داهاتوو بڕیار ده‌ده‌ن کام حزب خه‌باتی راسته‌قینه ده‌کات‌و کام حزب هه‌ر رۆژه‌و شتێک ده‌ڵێ.’

تا ئێسته چه‌ند جار به‌رپرسانی پ.ک.ک‌و حدکا له سه‌ر میدیا دژ به یه‌ک هاتوونه‌ته‌ ده‌نگ‌و ده‌وترێت له‌ په‌یامی نوێیدا موراد قه‌ره‌یلان داوای کردووه حزبی دێمۆکرات خۆی هه‌ڵ بوه‌شێنێته‌وه.

 

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.