شه‌ممه‌ 23 تشرینی دووه‌م 2024

ژاپۆنیەكان یارمەتی گۆلی ورمێ دەدەن

جێگری كاروباری ئاوەدانكردنەوەی پارێزگای ئازەربایجانی رۆژئاوا رایگەیاند، گروپێك لە كارناسانی ژاپۆنی رۆژی شەممە 12ی رێبەندان سەردانی گۆلی ورمێ دەكەن‌و لەوبارەوە لێكۆلێنەوەیەك ئەنجام دەدەن.

ئەو گروپە پێشتر لە چەندین چالاكی جۆراوجۆری وەك كۆنتڕۆڵكردنی قەیران‌و بوومەلەرزە‌و بەكارهێنانی ئاو لە ئێران بەشداریان كردووە.
گۆلی ورمێ‌و ئەو گرفتانەی بۆی هاتە پێشەوە، لە ماوەی چەندن ساڵی رابردوو تا ئێستا‌و سەرەڕای جێگۆڕكێكردنی دوو سەرۆك كۆمار لە ئێران هێشتا وەك خۆی ماوەتەوە‌و ئێستاش لە سەردەمی سەرۆككۆماری روحانی هەر وەك خۆی ماوەتەوە.

ئەمە لە حاڵێكدایە كە پێشتر گروپێك بە ناوی یارمەتی بە مەبەستی رزگاركردنی ئاوی گۆلی ورمێ پێكهاتووە.

گۆلی ورمێ دووهەمین زەریاچەی ئاوی سوێری جیهانە كە لە ماوەی چەند ساڵی رابردوو بەرەو وشكبوون روویشتووە.

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.