وهزارهتی دهرهوهی ئیسراییل ئهمڕۆ شهمه رایگهیاند ئاریێل شارۆن سهرۆک وهزیرانی پێشووی ئهو وڵاته دوای ماوهیهک دهستهویهخهبوون لهگهڵ نهخۆشی کۆچی دوایی کردووه. ئاریێل شارۆن، سیاسهتمهنداری کۆنهکاری ئیسراییلی له ساڵی 2006هوه له نهخۆشخانهی هاشۆمێری تێلئهڤیو له ژێر چاودێریی وردی پزیشکهکاندا بوو. له 8ساڵی رابردوودا، شارۆن چهندجار تووشی سهکتهی مێشک بوبوهوه، بهڵام له ماوهی یهک حهفتهی پێشوودا بارودۆخی خراپتر بوبو. شارۆن له ساڵی …
زۆرتر بخوێنەوە »هەواڵ
سپای پاسداران پهنابهره ئهفغانییهکان بۆ شهڕ دهنێرێت بۆ سوریه
به گوێرهی ئهو زانیارییانهی دهست ماڵپهڕی 8ی بهیانیی ئهفغانستان کهوتووه، کۆماری ئیسلامی پهنابهره ئهفغانییهکان بۆ شهڕکردن شانبهشانی سپای پاسداران دهنێرێت بۆ سوریه. به پێی ئهو زانیارییانه پهنابهره ئهفغانییهکان دوای ئهوهی هیچ هاوکارییهکی یاساییان لهگهڵ ناکرێت، ناچار ئهکرێن به بهشداریکردن له خوله سهربازییهکان له تارانو دواتر پێناسێکی سووریان بۆ دهردههێنرێتو به مهبهستی ئاسانکاریی هاتوچۆشیان له سوریه، کارتێکی شینیان پێ دهدرێت. به …
زۆرتر بخوێنەوە »كۆمەڵێك سێناتۆری ئەمریكایی پشتگیریی لە گەمارۆ نوێكانی سەر ئێران دەكەن
50 سێناتۆری ئەمریكایی رایانگەیاندووە، لە ئەگەری شكستی وتووێژەكانی داهاتووی ژێنێڤی دوو خوازیاری زۆربوونی گەمارۆ نوێكان دژی ئێرانن. بە پێی پێشنووسێكی یاسای نوێ، ئەگەر كۆماری ئیسلامیی ئێران رێككەوتننامەی ژێنێڤ پێشێل بكات، دەوڵەتی ئەمریكا دەبێ گەمارۆی نوێ بخاتەسەر ئەو وڵاتە. بەرەی دێمۆكرات لە مەجلیسی سەنای ئەمریكا زۆرینەی مەجلیسیان بەدەستەوەیەو ئەم پێشنیارە نوێیە، توانیویەتی لە هەردوو حیزبی دێمۆكراتو كۆماریخواز، كۆمەڵێك پشتیوان بۆ لای …
زۆرتر بخوێنەوە »لەهێرشی هێزەكانی رژیم لەناوچەی پاوە 2 هاوڵاتی بریندار بوون
لەهێرشێكی هاوبەشی هێزەكانی سوپای پاسدارانو هێزی ئینیتزامی كۆماری ئیسلامی بۆ سەر شارۆچكەی “سەریاس” سەر بە شاری پاوە، دوو هاوڵاتی برینداربوونو ژمارەیەكیش دەستگیركران.
زۆرتر بخوێنەوە »شهڕی ئهنبار ڕووهو کوردستان ههڵکشا
نائارامییهکان له پارێزگای ئهنبار ئهمشهویش بهردهوام بوو ههواڵنێرییهکان باسیان له درێژهی تێکههڵچوونی نێوان داعشو هۆزه سونییهکان لهگهڵ ئهرتهشی عێراقیان کرد. دهوترێت داعش لهگهڵ باڵگرتنی بهسهر پارێزگای ئهنباردا ترسێکی زۆری له ناو خهڵکدا بڵاو کردووهتهوهو به ههزاران بنهماڵهی ئهو ناوچهیه ئاوارهی پارێزگاکانی کوردستان بوون. لهو پێوهندییهدا چالاکانی مافی مرۆڤ له سوریه رایانگهیاندووه دوێنێ سێشهمه داعش دهیان رۆژنامهنووسوو چالاکی سیاسی له نهخۆشخانهیهک …
زۆرتر بخوێنەوە »دوو پێشمەرگەی كۆمەڵەی شۆڕشگێڕ خۆیان کوشت
كەمێك پێش ئێستا كچو كوڕێكی پێشمەرگەی كۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێران لە مقەڕی ئەو حیزبە لەسلێمانی بە فیشەك خۆیان كوشت. سەرچاوەیەك لە كۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێران بە سپی نیوزی راگەیاند سەرەتای ئەمشەو دووشەممە، لە مقەڕی پەیوەندییەكانی ئەو حیزبە لە شاری سلێمانی كوڕو كچێكی گەنج بەناوەكانی “ئەحمەد. ب”و “شادی. ت” كە پێشمەرگەی كۆمەڵە بوون تەقەیان لەخۆیان كردو كۆتاییان بوە ژیانی …
زۆرتر بخوێنەوە »سەدان ئەفسەری پۆلیس لە توركیە لە پۆستەكانیان وەلانران
راگەیاندنە ناوخۆییەكانی توركیە لە راپۆرتێكی خۆیاندا ئاماژەیان بەوەدا، سەدان ئەفسەری پۆلیس لە پۆستەكانیان وەلانران یان گوازرانەوە بۆ ئیدارەی هاتووچۆی ئەو وڵاتە. بە پێی ئەم هەواڵە، ئەو 350 ئەفسەرەی لە ئانكەرەی پێتەختی ئەو وڵاتە وەلانران، لە بەشەكانی تاوانە ئابووریەكان، خەبات دژی تیرۆریزمو خەبات دژی قاچاخ كاریان دەكرد. لە ماوەی یەك مانگی رابردوو سەدان فەرماندەو ئەفسەری پۆلیسی توركیە لە پەیوەندیی لەگەڵ گەندەڵی …
زۆرتر بخوێنەوە »بەردەوامبوونی قەیرانی بێكاریی لە رۆژهەڵاتی كوردستان
پرسی بێكاریی لە رۆژهەڵاتی كوردستان لە ماوەی ساڵانی رابردوو یەكێك لە گرفتە سەرەكیەكانی دانیشتووانی ئەو ناوچانە بووە كە دواتر بە هۆی چارەسەرنەكردن بووە قەیرانێكی گەورەو بە پێی دوایین ئامارە رەسمیەكانی رێكخراوی ناوەندی ئاماری ئێران، رێژەی بێكاری لە رۆژهەڵاتی كوردستان لە سەرەوەی ئامارەكانە. ئەم ناوەندە ئاماژەی بەوەكردووە كە رێژەی بێكاریی لە رۆژهەڵاتی كوردستان لە بەراورد لەگەڵ سەرتاسەری ئێران رێژەیەكی بەرچاوتری هەیەو …
زۆرتر بخوێنەوە »منداڵانی كارو مەترسی ئایدز لە ئێران
سەرۆكی ناوەندی توێژینەوەی ئایدز لە ئێران، رێژەی منداڵانی كاری تووشبوو بە نەخۆشی هێپاتیتو ئایدزی مەترسیدار راگەیاندوو هاوكات مینو موحرەز ئاماژەی بەوەدا، ئەوەیكە وەزارەتی بێهداشت لە تووشبوون بە ئایدز لە ئاستی وڵات رایدەگەیەنێت، لەگەڵ ئەوەیكە ئێمە دەیبینین جیاوازیی هەیە. دكتۆر مینو موحرەز سەرۆكی ناوەندی توێژینەوەی ئایدز لە ئێران لە وتووێژێكدا رایگەیاند، دەستیانداوەتە لێكۆڵینەوە لە بابەت ئەو منداڵانەی كە بە ناوی منداڵانی …
زۆرتر بخوێنەوە »ئێران بانگهێشتی كۆنفڕانسی ژێنێڤی 2 نەكرا
رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان كۆماری ئیسلامیی ئێرانی بۆ بەشداریكردن لە كۆنفڕانسی ژێنێڤی 2 بانگهێشت نەكرد. بە وتەی وتەبێژێكی رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان، ناوی ئێران لە ریزی ئەو وڵاتانەی كە سكرتێری گشتیی رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان بانگهێشتی كردوون نابینرێت. بڕیارە جان كریو سێرگێی لاورۆف وەزیرانی دەرەوەی ئەمریكاو رووسیە هەفتەی داهاتوو پێكەوە چاوپێكەوتنێك ئەنجام بدەن بۆ ئەوەی سەبارەت بە بەشداریكردنی ئێران لە كۆنفڕانسی ژێنێڤی 2 وتووێژ بكەن. كۆنفڕانسی …
زۆرتر بخوێنەوە »3 بەندكراوی كورد گوازرانەوە بۆ بێهداریی ناو زیندان
3 بەندكراوی كوردی مانگرتوو كە لە 13ی خەزەڵوەر دەستیانداوەتە مانگرتن لە خواردن، لە 62هەمین رۆژی مانگرتنەكەیان بە هۆی دۆخی خراپی جەستەیی گوازرانەوە بۆ بێهداریی. حامید ئەحمەدی، جەمشید دێهقانیو كەماڵ مەلایی سێ بەندكراوی كوردیی سەر بە ئایینی سوننەن كە لە 62 هەمین رۆژی مانگرتن لە خواردنیاندا بەسەر دەبن، بەردەوام رایانگەیاندووە كە بێ تاواننو داوای پێداچوونە بە حوكمەكەیان كردووە. تاوانی سەر ئەم …
زۆرتر بخوێنەوە »پیلانی بەسیج بۆ دانی وامی بانكی بە خوێندەوارانی شنۆ
ستادی پشتگیرییو هاوئاهەنگی بەسیجی دانش ئاموزیی بە مەبەستی راكێشانی خوێندەواران بۆ لای خۆیانو بەرەوپێشبردنی پرۆژەكانیان، بانگەشەی ئەوەیان كردووە كە وامی كەم بەهرە دەدەنە خوێندەوارانی شاری شنۆ. قەرارگای بەسیجی دانش ئاموزی لە شار شنۆ رایگەیاندووە، ئەو خوێندەوارانەی كە فۆرمی ئەندامبوونی بەسیج پڕ بكەنەوەو ببنە ئەندام، وامی بێ بەهرەیان پێدەدرێتو لە پێداویستیەكانی بەسیج بەهرەمەند دەبن. شارۆمەندانی شاری شنۆ سەرەڕای مەحكوومكردنی ئەم جۆرە …
زۆرتر بخوێنەوە »داخستنی دوو رۆژنامە لە ئێران
هەیئەتی تایبەت بە راگەیاندنەكانی ئێران رۆژی 15ی بەفرانبار هەردوو رۆژنامەی بەهارو هەفتەنامەی شهروند امروزی بە تاوانی سووكایەتی، بڵاوكردنەوەی نایاساییو چالاكیە تەبلیغی دژی رژیم بە تاوانبار ناساند. دادگای راگەیاندنەكانی ئێران، حەمید عەتریانفەر بەڕێوەبەری بەرپرسی شهروند امروزو سەعید پورعەزیز بەڕێوەبەری بەرپرسی رۆژنامەی بەهاری بە تۆمەتی پڕوپاگەندە دژی كۆماری ئیسلامیی مەحكوومكرد. رۆژنامەی بەهار سەرەتا بە شێوەی خۆڕسك دەستی بەكاركردو ماوەیەك دواتر بە تەواوی …
زۆرتر بخوێنەوە »ئەگەری رێککەوتنی ئێرانو ئەمریكا بۆشەڕ دژی ئەلقاعیدە
لە كاتێكدا كە ئەرتشی عێراق لە شەڕێكی بەردەوام لەگەڵ رێكخراوی ئەلقاعیدەیە، ئێرانو ئەمریكا رایانگەیاند، لە ئەگەری پێویست ئامادەن بۆئەوەی یارمەتی بەغدا بدەن. جان كری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا كە سەردانی ناوچەكەی كردبوو وتی، ئەمریكا ئامادەیە بە بێ ناردنی هێز بۆ عێراق، یارمەتیدەر بن دژی هێزەكانی ئەلقاعیدە. هاوكات محەمەد حەجاری جێگری پشتیوانی ستادی گشتی هێزەچەكدارەكانی ئێران رایگەیاند، شتێكی ئەوتۆمان لە بابەت عەمەلیاتی …
زۆرتر بخوێنەوە »3 كەس لە مەهاباد بوونە قوربانیی بڵاوبوونەوەی گاز
رۆژی رابردوو لە ماڵی بنەماڵەیەكی سێ كەسی لە ئاوایی ئاگریقاش سەر بە شاری مەهاباد بە هۆی بڵاوبوونەوەی گاز لە ماڵێكدا ژنێكی 56 ساڵ تەمەنو منداڵێكی 7 ساڵو لاوێكی 16 ساڵ تووشی گازگرتووی بوون. لەم رووداوەدا یەكێك لە قوربانیەكان واتە لاوە 16 ساڵەكە بە هۆی گازگرتوویی زۆرەوە تووشی جەڵتەی مێشك هاتوو بەم بۆنەوە گیانی لەدەستدا. سەرۆكی شیركەتی گازی شاری مەهاباد رایگەیاند، …
زۆرتر بخوێنەوە »سووریە: بە یارمەتی ئێرانو روسیەو چین دەگەینە سەركەوتن
سەرۆك وەزیرانی سووریە رایگەیاند، وڵاتەكەی بە یارمەتیی كۆماری ئیسلامیی ئێران، رووسیەو چین بەرەو سەركەوتنێكی گەورەی دیپلۆماتیك هەنگاو دەنێت. ناوبراو ئاماژەی بە مافی هەڵوەشاندنەوەی رووسیەو چین لە شورای ئەمنیەت لە بابەت سەركەوتنەكانیان كرد. وائێل ئەلحلقی سەرۆك وەزیرانی سووریە رۆژی سێشەممە 10ی بەفرانبار وتی، پەیوەندیەكانی سوریەو ئێران لە ئاستێكی باشدایەو ئەم پەیوەندیانە هاوكات لەگەڵ دۆستانی دیكەی ئەندام لە گروپی ناسراو بە پێنج …
زۆرتر بخوێنەوە »