بەردەوامبوونی قەیرانی بێكاریی لە رۆژهەڵاتی كوردستان

پرسی بێكاریی لە رۆژهەڵاتی كوردستان لە ماوەی ساڵانی رابردوو یەكێك لە گرفتە سەرەكیەكانی دانیشتووانی ئەو ناوچانە بووە كە دواتر بە هۆی چارەسەرنەكردن بووە قەیرانێكی گەورە‌و بە پێی دوایین ئامارە رەسمیەكانی رێكخراوی ناوەندی ئاماری ئێران، رێژەی بێكاری لە رۆژهەڵاتی كوردستان لە سەرەوەی ئامارەكانە.

ئەم ناوەندە ئاماژەی بەوەكردووە كە رێژەی بێكاریی لە رۆژهەڵاتی كوردستان لە بەراورد لەگەڵ سەرتاسەری ئێران رێژەیەكی بەرچاوتری هەیە‌و بەم پێیە لە ماوەی وەرزی پاییزی رابردوو تا ئێستا رێژەی بێكاریی گەیشتوەتە 2 ملیۆن‌و 400 هەزار كەس.

ئەمە لە حاڵێكدایە كە كاربەدەستانی كۆماری ئیسلامیی ئەم رێژە لە بێكاریی رەتدەكەنەوە.
كۆمەڵێك لە ئابووریناسان لەسەر ئەو بڕوایەن كە، ئەگەر بە پێی یاسای كاری جیهانیی، پرسی بێكاریی لە رۆژهەڵاتی كوردستان هەڵبسەنگێدرێت دەتوانین بڵێین 45 لە سەدی دانیشتووانی ئەم ناوچە تووشی قەیرانی بێكارین‌و لە ژێر هێڵی ستاندار ژیان بەسەر دەبەن.

رێژەی بێكاریی لە چەند پارێزگای رۆژهەڵاتی كوردستان
پارێزگای لوڕستان 18.9
پارێزگای سنە 16.1
پارێزگای كرماشان 15.9
پارێزگای ورمێ 10.8
پارێزگای ئیلام 11.6

بابەتی هاوپۆل

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد برپایەی گزارشھا؛ فعال زن کرد …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.