شه‌ممه‌ 3 حوزه‌یران 2023

ئەگەری رێککەوتنی ئێران‌و ئەمریكا بۆشەڕ دژی ئەلقاعیدە

لە كاتێكدا كە ئەرتشی عێراق لە شەڕێكی بەردەوام لەگەڵ رێكخراوی ئەلقاعیدەیە، ئێران‌و ئەمریكا رایانگەیاند، لە ئەگەری پێویست ئامادەن بۆئەوەی یارمەتی بەغدا بدەن.

جان كری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا كە سەردانی ناوچەكەی كردبوو وتی، ئەمریكا ئامادەیە بە بێ ناردنی هێز بۆ عێراق، یارمەتیدەر بن دژی هێزەكانی ئەلقاعیدە.
هاوكات محەمەد حەجاری جێگری پشتیوانی ستادی گشتی هێزەچەكدارەكانی ئێران رایگەیاند، شتێكی ئەوتۆمان لە بابەت عەمەلیاتی هاوبەش نەبیستووە، بەڵام ئەگەر عێراق پێویستی بە یارمەتیدان بێت ئێمە هاوكاریان دەكەین.

ئەمە لە حاڵێكدایە كە چەند مانگ لەوەپێش، عەلی خامنەیی لە وتەیەكدا وتی، ئەگەر پرسی ئەلقاعیدە‌و سەلەفیگەریی بە مانای گەڕانەوە بێت بۆ بنەماكانی ئیسلام ئێمە پێمان باشە‌و پشتگیریی دەكەین.

بابەتی هاوپۆل

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد برپایەی گزارشھا؛ فعال زن کرد …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.