دوو شه‌ممه‌ 14 تشرینی یه‌كه‌م 2024

3 كەس لە مەهاباد بوونە قوربانیی بڵاوبوونەوەی گاز

رۆژی رابردوو لە ماڵی بنەماڵەیەكی سێ كەسی لە ئاوایی ئاگریقاش سەر بە شاری مەهاباد بە هۆی بڵاوبوونەوەی گاز لە ماڵێكدا ژنێكی 56 ساڵ تەمەن‌و منداڵێكی 7 ساڵ‌و لاوێكی 16 ساڵ تووشی گازگرتووی بوون.

لەم رووداوەدا یەكێك لە قوربانیەكان واتە لاوە 16 ساڵەكە بە هۆی گازگرتوویی زۆرەوە تووشی جەڵتەی مێشك هاتوو بەم بۆنەوە گیانی لەدەستدا. سەرۆكی شیركەتی گازی شاری مەهاباد رایگەیاند، ئەمە یەكەمین نموونەی گازگرتوویی لە ماوەی ئەمساڵدایە كە ئەم رووداوەی لێكەوتوتەوە.

ئەمە لەحاڵێكدایە كە ساڵی رابردوو 3 شارۆمەندی مەهابادی بە هۆی گازگرتوویی گیانیان لەدەستدا.

شایانی باسە، ساڵانە‌و لە وەزری سەرمای زستاندا كە خەڵك لە ماوەی ساڵانی رابردوو سیستەمی گەرمكردنەوەی گاز بۆ ژوورەكانیان بەكار دێنن، دەیان هاوڵاتیی دەبنە قوربانیی‌و تا ئێستاش لایەنێكی پەیوەندیدار بەرپرسایەتیەكەی بە ئەستۆ نەگرتووە‌و تەنیا دەڵێن، داوا لە خەڵك دەكەین، كەرەسەی شیاو بۆ كێشانی لوولەی گاز بەكار بهێنن.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.