دوو شه‌ممه‌ 14 تشرینی یه‌كه‌م 2024

ئێران بانگهێشتی كۆنفڕانسی ژێنێڤی 2 نەكرا

رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان كۆماری ئیسلامیی ئێرانی بۆ بەشداریكردن لە كۆنفڕانسی ژێنێڤی 2 بانگهێشت نەكرد.

بە وتەی وتەبێژێكی رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان، ناوی ئێران لە ریزی ئەو وڵاتانەی كە سكرتێری گشتیی رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان بانگهێشتی كردوون نابینرێت. بڕیارە جان كری‌و سێرگێی لاورۆف وەزیرانی دەرەوەی ئەمریكا‌و رووسیە هەفتەی داهاتوو پێكەوە چاوپێكەوتنێك ئەنجام بدەن بۆ ئەوەی سەبارەت بە بەشداریكردنی ئێران لە كۆنفڕانسی ژێنێڤی 2 وتووێژ بكەن.

كۆنفڕانسی ژێنێڤی 2 بە مەبەستی دۆزینەوەی رێگە چارەی گونجاو بۆ قەیرانی سوریە، بڕیارە 22ی مانگی ژانویە واتە 3ی رێبەندان بەڕێوە بچێت.

مەرزیە ئەفخەم وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی كۆماری ئیسلامیی رۆژی دووشەمە رایگەیاند، تاران بۆ بەشداریكردن لە كۆنفڕانس پێویستە بە شێوەیەكی تایبەتی بانگهێشت بكرێت.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.