شه‌ممه‌ 12 تشرینی یه‌كه‌م 2024

سووریە: بە یارمەتی ئێران‌و روسیە‌و چین دەگەینە سەركەوتن

سەرۆك وەزیرانی سووریە رایگەیاند، وڵاتەكەی بە یارمەتیی كۆماری ئیسلامیی ئێران، رووسیە‌و چین بەرەو سەركەوتنێكی گەورەی دیپلۆماتیك هەنگاو دەنێت.

ناوبراو ئاماژەی بە مافی هەڵوەشاندنەوەی رووسیە‌و چین لە شورای ئەمنیەت لە بابەت سەركەوتنەكانیان كرد. وائێل ئەلحلقی سەرۆك وەزیرانی سووریە رۆژی سێشەممە 10ی بەفرانبار وتی، پەیوەندیەكانی سوریە‌و ئێران لە ئاستێكی باشدایە‌و ئەم پەیوەندیانە هاوكات لەگەڵ دۆستانی دیكەی ئەندام لە گروپی ناسراو بە پێنج هێزی ئابووری جیهان گەرم‌و گوڕترە. ناوبراو تەئكیدی كردەوە، بە تایبەت مافی هەڵوەشانەوەی رووسیە‌و چین لە شورای ئەمنیەت یارمەتیدەرێكی گەورەی وڵاتەكەمانە كە لە بواری دیپلۆماتیك بەدەستمان هێناوە.

ناوبراو لە كۆتایی لێدوانەكەی وتی، بە پشتگیری ئێران‌و روسیە‌و چین گرفتی هەرە گەورە بۆ ئێمە دروست دەبوو.

گروپی چاودێرانی مافی مرۆڤی سووریە كە ناوەندەكەی لە لەندەنە رۆژی سێشەممە رایگەیاند، لە مانگی مارسی 2011‌و دەسپێكی ناڕەزایەتیەكان دژی بەشار ئەسەد تا ئێستا 130 هەزارو 433 كەس گیانیان لەدەستداوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.