نائارامییه‌کان له پارێزگای ئه‌نبار ئه‌مشه‌ویش به‌رده‌وام بوو هه‌واڵنێرییه‌کان باسیان له درێژه‌ی تێکهه‌ڵچوونی نێوان داعش‌و هۆزه سونییه‌کان له‌گه‌ڵ ئه‌رته‌شی عێراقیان کرد.
ده‌وترێت داعش له‌گه‌ڵ باڵگرتنی به‌سه‌ر پارێزگای ئه‌نباردا ترسێکی زۆری له ناو خه‌ڵکدا بڵاو کردووه‌ته‌وه‌و به هه‌زاران بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و ناوچه‌یه ئاواره‌ی پارێزگاکانی کوردستان بوون. له‌و پێوه‌ندییه‌دا چالاکانی مافی مرۆڤ له سوریه رایانگه‌یاندووه دوێنێ سێشه‌مه داعش ده‌یان رۆژنامه‌نووس‌وو چالاکی سیاسی له نه‌خۆشخانه‌یه‌ک له حه‌له‌ب ئێعدام کردووه.
هه‌ر له‌و باره‌وه دوێنێ هه‌واڵی گه‌یشتنی شه‌ڕی نێوان سونییه‌کان‌و هێزه‌کانی عێراق بۆ باشووری پارێزگای دیاله‌و شاری خانه‌قی بڵاو بووه‌وه‌و دواتر ڕاگه‌یه‌نرا که هێزی پێشمه‌رگه له‌و ناوچانه خراونه‌ته حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه.
شاری که‌رکوک له نائارامییه‌کان به دوور نه‌بووه، دوێنێ سێشه‌مه له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی شه‌رو پێکدادانه‌کان دوو ته‌قینه‌وه‌ی به‌هێز ناوه‌ندی شاری که‌رکوک‌و شارۆچکه‌ی سه‌عدیه‌ی باشووری که‌رکوکی کردووه‌ته ئامانج‌و له ئاکامدا Cچووار که‌س گیانیان له ده‌ستداو ده‌یان هاوڵاتیش بریندار بوون.
هه‌واڵنێرییه‌کان له کاتێکدا ده‌نگۆی گه‌یشتنی تێکهه‌چوونه‌کانیان بۆ نزیک باشووری که‌رکوک پشتڕاست کردووه‌ته‌وه که پێده‌چێت مه‌به‌ستی ئاماده‌باشی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ش ئه‌گه‌ری هێرشی داعش بێت بۆ کوردستان، ئه‌گه‌رچی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان تا ئێسته هه‌ڵوێستی فه‌رمیی له‌و بار‌وه نه‌بووه.