یه‌ك شه‌ممه‌ 19 ئایار 2024

هەواڵ

عێراق: 2013 توندوتیژترین دەورەی 5 ساڵی رابردوو

رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان رۆژی چوارشەممە 11ی بەفرانبەر بە دەركردنی راپۆرتێك رایگەیاند، وڵاتی عێراق لە ماوەی ساڵی 2013 توندوتیژترین دەورەی پێنج ساڵی رابردووی خۆی تێپەڕاندووە كە تێیدا 8 هەزارو 900 كەس كوژراون. هەیئەتی نێردراوی رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ بەغدا رایگەیاند، ساڵی 2013 حەوت هەزارو 818 شارۆمەند لە عێراق كوژراون كە بە ئەژماری هێزەئەمنیەتیەكانی عێراق ئەم رێژە دەگاتە 8 هەزارو 868 كەس. نیكۆلای ملادنۆف …

زۆرتر بخوێنەوە »

هونەرمەندێكی بە ناوبانگی كورد ماڵئاوایی لە ژیانكرد

ئەمڕۆ چوارشەممە 1|1|2014‌و یەكەمین رۆژی ساڵی نوێ هونەرمەندی بە ناوبانگی كورد حسەین یوسف زەمانی لە تەمەنی 80 ساڵیدا ماڵئاوایی لە ژیانكرد. هونەرمەند حسەین یوسف زەمانی ئاوازدانەر، ژەنیار‌و رێبەری ئۆركێسترا كە خاوەنی لانیكەم 120 ئاواز‌و مۆسیقا‌و گۆرانیە‌و هاوكات بۆ چەندین هونەرمەندی گەورەی كورد‌و فارس لەوانە شەجەریان ئاوازی داناوە، پاش 50 ساڵ چالاكی لە بواری هونەری مۆسیقایی ماڵئاوایی لە ژیانكرد. لە بەرهەمە …

زۆرتر بخوێنەوە »

لاوێک له ئیسلام‌ئابادی کرماشان به ته‌قه‌ی هێزی ئینتزامی کوژرا

حه‌فته‌ی رابردوو پوریا ئه‌سه‌دی لاوی ئیسلام‌ئابادی له ئاکامی ته‌قه‌ی هێزه‌ ئینتزامیه‌کاندا گیان له‌ده‌ستدا. پوریا ئه‌سه‌دی ته‌مه‌ن 30ساڵ پێنجشه‌مه‌ی حه‌فته‌ی رابردوو ده‌‌ستبه‌سه‌ر کرابوو دوابه‌دوای پێکرانی گیانی له‌ده‌ستدا. ده‌وترێت ناوی ئه‌و که‌سه‌ی ته‌قه‌ی له‌و لاوه کردووه که‌سێکه به ناوی ‘ره‌شیدیان’. شایانی باسه 3رۆژ پێش ئێسته‌و له شاری سه‌قزیش لاوێکی تر به ناوی کاوه مسته‌فایی 23ساڵ له لایه‌ن هێزی ئینتزامییه‌وه کوژرا.

زۆرتر بخوێنەوە »

عەلی باپیر: كۆماری ئیسلامیی ئێران چاكەی زۆرە

عەلی باپیر ئەمیر كۆمەڵی ئیسلامیی لە میانەی وتووێژێكدا وتی، كۆماری ئیسلامیی چاكەی زۆر بووە بۆ ئێمە بۆیە بەردەوام دەبین لە پەیوەندیەكانمان لەگەڵیان. كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان رێكخراوی ئیسلامیی سیاسیە كە مێژوویەكی نوێی لە دامەزراندن هەیە‌و لە ماوەی دروستبوونیدا بەردەوام لە لایەن كۆماری ئیسلامیەوە پشتگیریی كراوە. عەلی باپیر ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامیی لە وتووێژەكەیدا ئاماژەی بەوەدا، ئێمە بە هیچ شێوەیەكی پەیوەندیەكانی خۆمان لەگەڵ …

زۆرتر بخوێنەوە »

كۆماری ئیسلامیی 92 هەزار مزگەوت درووست دەكا

زیائەدین حوزنی لە وتووێژێكدا رایگەیاند پڕۆژەیەكیان بە دەستەوەیە كە بەو پێیە 92 هەزار مزگەوت لە ئاستی شارە جۆراوجۆرەكانی ئێران درووست دەكەن. بە وتەی ناوبراو درووستكردنی  ئەو مزگەوتانە بە مەبەستی بەرزكردنەوەی ئاستی فەرهەنگی‌و پێشگرتن بە دواكەوتوویی خەڵكە‌و هاوكات رایگەیاند، درووستكردنی مزگەوتەكان تایبەتە بە ئایینی شیعە. حوزنی ئاماژەی بەوەدا لە ئێستادا پرۆژەی دروستكردنی 600 مزگەوت لە پارێزگای گیلان لە حاڵی بەرەوپێشچووندایە. لە …

زۆرتر بخوێنەوە »

دوو بەندكراوی كورد لە زیندان خۆیان دەربازكرد

بە پێی هەواڵێكە لە كەمپەینی بەرگری لە زیندانیانی سیاسی‌و مەدەنی بڵاو بوەتەوە، شەوی دووشەممە 2ی بەفرانبار دوو بەندكراوی سیاسی لە زیندانی شاری سەردەشت توانیان خۆیان رزگار بكەن. دوو بەندكراوی سیاسی بە ناوەكانی ئومید بەیگزادە‌و مێهدی خزری كە پاش تێكهەڵچوونی هاوینی ئەمساڵ لە نێوان هێزەكانی كۆماری ئیسلامی‌و ئەندامی یەكێك لە حیزبە كوردیەكان لە ئاوایی مارغانی سەردەشت دەسبەسەر كرابوون، توانیان خۆیان لە …

زۆرتر بخوێنەوە »

سەردانی گروپی پەرلەمانی بریتانیا بۆ ئێران

لە شاری لەندەن راگەیەندراوە گروپی پەرلەمانی بریتانیا پێكهاتوو لە چوار یاسادانەری ئەو وڵاتە لەسەر داوای گروپی هاوڕێیەتی ئێران‌و بریتانیا لە مەجلیسی شورای ئیسلامی، هەفتەی داهاتوو سەردانی ئێران دەكەن. ئەم گروپە لە مەودای 16 تا 20ی بەفرانبار سەردانی ئێران دەكەن‌و جەك ئێسترا كە ئەندامی هەیئەتی پەرلەمانی بریتانیا‌و وەزیری پێشوو و نوێنەری مەجلیسی گشتی لە حیزبی كرێكارە، لەم سەفەرەدا بەشدارە. تەلەفیزیۆنی ئینگلیزی …

زۆرتر بخوێنەوە »

مێرمنداڵێكی كورد بە هۆی سووتانەوە گیانی لەدەستدا

گڕكێشانی چرایەكی نەوتی لە یەكێك لە ئاواییەكانی شاری سەردەشت لە رۆژهەڵاتی كوردستان بووە هۆی مەرگی مێرمنداڵێكی 12 ساڵ تەمەن. بە پێی ئەم هەواڵە، دوانیوەڕۆی شەممەی رابردوو لە ماڵێك لە ئاوایی قروبس لە ناوچەی ئالانی سەردەشت، بڵاوبوونەوەی نەوتی چرایەكی گەرمایی بووە هۆی ئەوە ئاگر لەو ماڵە بەربدرێت‌و لە ئاكامدا ئەو مێرمنداڵە بووە قوربانیی. بە پێی وتەی شایەتحاڵەكان كاتی روودانی ئەم ئاگرە …

زۆرتر بخوێنەوە »

كوژرانی 70 هەواڵنێر لە ساڵی رابردوو

بە پێی ئاماری رێكخراوی پشتگیری لە رۆژنامەنووسان لە ماوەی ساڵی رابردوو 70 هەواڵنێر لە وڵاتانی جۆراوجۆر لە كاتی چالاكی‌و رووماڵكردنی رووداوەكان كوژراون كە دوو لەسەر سێی ئەو رووداوانە لە ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هاتوەتە ئاراوە. كۆمیتەی بەرگری لە رۆژنامەنووسان كە مقەڕەكەی لە نیۆیۆركە، رۆژی دووشەممە 9ی بەفرانبار بە بڵاوكردنەوەی راپۆرتێك رایگەیاندووە 36 لەسەدی ئەو هەواڵنێرانە كە كوژرانیان تەئیدكراوە، لە جەریانی رووبەڕوبوونەوەی …

زۆرتر بخوێنەوە »

ئێعدامی 7 بەرپرسی پایەبەرزی كورەی باكوور

رۆژنامەی جونگ ئانگ ئیلبو رایگەیاند، 7 كەس لە ئەفسەرانی پایەبەرزی دەوڵەتی كورەی باكوور هاوڕێ لەگەڵ خزمی نزیكی كیم جونگ ئون رێبەری ئەو وڵاتە كە كەسی ژمارە دوو لە ساختاری دەسەڵات بوو ئێعدامكراون. بە پێی راپۆرتی هەواڵنێریی فەڕانسە، ئاژانسی هەواڵنێریی كورەی باكوور 13 دێسامبر رایگەیاندبوو كە جانگ سونگ تانك بە هۆی هەوڵدان بۆ رووخانی دەوڵەت ئێعدامكراوە. بە وتەی رۆژنامەی جونگ ئانگ …

زۆرتر بخوێنەوە »

بڕیار گابار دەبێتە سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان_ئێران

بڕیار گابار ئەندامی پێشووی كۆنسەی سەرۆكایەتیی كە جە كە، كە ماوەیەك لەوەپێش ریزەكانی پارتی كرێكارانی كوردستانی بەجێهێشتوو پەنای بردە پارتی دێمۆكراتی كوردستان، ئێستا بڕیارە حیزبێكی نوێ بۆ رۆژهەڵاتی كوردستان دابمەزرێنێت. بە پێی هەواڵێکە لە سایتی شارپرێس بڵاو بوەتەوە، مەسعوود بارزانی بە شێوەیەكی بەرنامە بۆ داڕێژراو لە هەوڵی ئەوەدایە، بە كەڵك وەرگرتن لە بڕیار گابار حیزبێكی نوێ بۆ رۆژهەڵاتی كوردستان پێك …

زۆرتر بخوێنەوە »

كۆنفڕانسێك دژی مادە هۆشبەرەكان لە هەولێر بەڕێوەچوو

ئەمڕۆ دووشەممە 2013_12_30 بۆ بەرنگاربوونەوەی دیاردەی مادە هۆشبەرەكان لە هەرێمی كوردستان، كۆنفڕانسێك لە هەولێر پێتەختی هەرێمی باشووری كوردستان بەڕێوەچوو كە تێیدا كۆمەڵێكی بەرچاو لە شارەزایان، لێكۆڵینەوەیان لە بابەت هۆكارەكانی بڵاوبوونەوەی مادە هۆشبەرەكان لە هەرێمی كوردستان دایە بەرباس. مەهدی محەمەد بەرپرسی رێكخراوی زانست‌و گەشەپێدانی مەدەنیەت لە هەرێمی كوردستان دەڵێت: سەرەڕای ئەوەی مادە هۆشبەرەكان دیاردەیەكی كۆمەڵایەتیە‌و لە هەموو جیهان بڵاو بوەتەوە، بەڵام …

زۆرتر بخوێنەوە »

شانۆکارێکی کورد: سینەما لە كۆمەڵگای كوردیی بێ بایەخە

رێكەوتی 12|28 رۆژی جیهانیی سینەمایە، بەڵام ئەم رۆژە سەرەڕای گرینگیەكەی لە ئاستی جیهان، لە كۆمەڵگای كوردیی‌و بە تایبەت لە راگەیاندنە كوردیەكان بە شێوەیەكی بێ بایەخ‌و كەمڕەنگ باسی كرا‌و بە بێدەنگی تێپەڕیی. ئیدریس عەبدی شانۆكارو شارەزای بواری سینەما لە وتووێژێكدا رایگەیاند، هەندێك لە راگەیاندنەكان بە پێویستی نازانن كە لەسەر ئەم بابەتە بدوێن‌و هەندێك جاریش تەنانەت نازانن كە رۆژی سینەما چ رۆژێكە. …

زۆرتر بخوێنەوە »

كوژرانی لاوێك لە سەقز بە دەستی هێزی ئینتزامی

بە پێی هەواڵێكە لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك بڵاوە بوەتەوە، لاوێكی كورد خەڵكی شاری سەقز پاش ئەوەی لەگەڵ هێزەكانی ئینتزامی تووشی دەمەقاڵەیەكی ئاسایی دەبێت، بەرەوڕووی تەقە دەبێتەوە‌و لە ئەنجامدا گیانی لەدەستدەدات. بە پێی ئەم هەواڵە، كاوە مستەفایی 23 ساڵ تەمەن‌و دانیشتووی گەڕكی كەریم ئاوای شاری سەقز بە بێ هیچ هۆكارێك‌و تەنیا بە هۆی هاتنەئارای كێشەیەكی بچووك لەگەڵ مەئمورانی هێزی ئینتزامی لە …

زۆرتر بخوێنەوە »

3 كەس لە ئەندامانی موجاهیدین كوژران

رۆژی پێنجشەممە 5ی بەفرانبار بە هۆی بۆردومانی كەمپی لیبرتی شوێنی نیشتەجێبوونی ئەندامانی رێكخراوی موجاهیدینی خەڵق، 3 كەس كوژران‌و چەندین كەسی دیكەش بە توندی برینداربوون. گروپێكی چەكداری ئیسلامیی شیعە بەرپرسایەتیی ئەم هێرشەی بە ئەستۆ گرتووە. موجاهیدینی خەڵق پاش رووخانی حكوومەتی سەدام لە عێراق‌و هاتنەسەركاری حكوومەتێكی شیعە بە شێوەیەكی سیستەماتیك كەوتە بەر چەندین پەلامارو هێرشی جۆراوجۆر. بە وتەی سەرچاوەكانی هەواڵ، رێژەی بریندارەكان …

زۆرتر بخوێنەوە »

چین: ئۆردوگاكانی كاری زۆرە ملێ هەڵوەشانەوە

كۆماری خەڵقی چین لە درێژەی ئەو بەڵێنانەی كە شی جین پینگ سەرۆك كۆماری ئەو وڵاتە بۆ ئەنجامی چاكسازی دابووی، بە شێوەی رەسمی كار لە ئۆردوگاكانی كاری زۆرەملێیان كۆتایی پێهێنا. هەواڵنێریی رەسمی چین شین هوا ئەمڕۆ شەممە 7ی بەفرانبار رایگەیاند، كۆمیتەی هەمیشەیی كۆنگرەی خەڵقی چین پێشنیاری هەڵوەشاندنەوەی بەڵگە‌و پرسە یاساییەكانی تایبەت بە ئۆردوگاكانی كاری زۆرەملێ كە بۆ بارهێنانەوە بەكار دەهێنران قبووڵكرد. …

زۆرتر بخوێنەوە »