پێنج شه‌ممه‌ 25 ئایار 2023

كۆماری ئیسلامیی 92 هەزار مزگەوت درووست دەكا

زیائەدین حوزنی لە وتووێژێكدا رایگەیاند پڕۆژەیەكیان بە دەستەوەیە كە بەو پێیە 92 هەزار مزگەوت لە ئاستی شارە جۆراوجۆرەكانی ئێران درووست دەكەن.
بە وتەی ناوبراو درووستكردنی  ئەو مزگەوتانە بە مەبەستی بەرزكردنەوەی ئاستی فەرهەنگی‌و پێشگرتن بە دواكەوتوویی خەڵكە‌و هاوكات رایگەیاند، درووستكردنی مزگەوتەكان تایبەتە بە ئایینی شیعە.
حوزنی ئاماژەی بەوەدا لە ئێستادا پرۆژەی دروستكردنی 600 مزگەوت لە پارێزگای گیلان لە حاڵی بەرەوپێشچووندایە.

لە حاڵێكدا كە كۆمەڵانێكی بەرچاو لە دانیشتووانی ئێران لە ژێر هێڵی هەژاریدان‌و قەیرانە ئابووریەكان كاریگەری مەنفیان لەسەر دۆخی ژیانی خەڵك داناوە، دام‌و دەزگاكانی پەیوەندیدار بە كۆماری ئیسلامیی ساڵانە‌و بە بەردەوامی داهات‌و دەرامەتی ژێرخانە ئابووریەكانی خەڵك بۆ بەرژەوەندیەكانی خۆیان ‌و مانەوەیان لە دەسەڵات بەكار دەهێنن.

بابەتی هاوپۆل

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد برپایەی گزارشھا؛ فعال زن کرد …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.