سێ شه‌ممه‌ 7 ئایار 2024

هەواڵ

له‌سێداره‌دان له پێش چاوی خه‌ڵک، وێنه‌یه‌کی ساڵی 2013

هه‌واڵنێریی نیۆیۆرک تایمز کۆمه‌ڵێک وێنه‌ی ساڵی 2013ی وه‌ک کاریگه‌ریترین وێنه‌کان ده‌سنیشان کردووه که وێنه‌ی له‌سێداره‌دان له پێش چاوی خه‌ڵک له ئێران یه‌کێکه له‌و وێنانه. به گوێره‌ی هه‌واڵێک که له‌و پێوه‌ندییه له ئاسۆشێیتدپرێس بڵاو بووه‌ته‌وه، وێنه‌ی له سێداره‌دانی عه‌لیڕه‌زا مافیهاو محه‌مه‌دعه‌لی سه‌روه‌ری دوو که‌س که به تاوانی ڕاووڕوت ده‌ستبه‌سه‌رو دواتر به ناوی دژایه‌تی له گه‌ڵ خوا له سێداده‌دران، یه‌کێک له کاریگه‌رترین …

زۆرتر بخوێنەوە »

روونکردنەوەیەک لە لایەن ناڕازیان بە سەندنەوەی ئەندامەتی لەدوو کادری کۆمەڵە

بە دوای بڵاو بونەوەی نامەی ئیعترازیی ژمارێکی بەرچاو لە ئەندامانی کۆمەڵە بە ئەستاندنەوەی ئەندامەتی لە هاوڕێیان خالید سیادەت و محەمەد موهتەدی، چەند کەس لەو هاوڕێیانەی نیویان نوسراوە داوایان کردوە کە نێویان لەو لیستەدا لابرێ، هۆیەکەشی ئەوەیە کە ئەوان پێیان وابوە کە ئەوە نامەیەکی ناوخۆیی دەبێ. ئێمە بۆ ئەو هەڵەیە داوای لێبوردنیان لی دەکەین. نووسین و پرۆسەی ئیمزا کۆکردنەوە بە پەلە …

زۆرتر بخوێنەوە »

ده‌ربڕینی ناره‌زایه‌تی و مەحکومکردنی ئیخراجی دوو کادری کومه‌ڵه‌

بە گوێرەی هەواڵێک کە هاتۆتە سەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان، مافی ئەندامەتی کۆمەڵە لە هاورێیان موحه‌مه‌د مۆهته‌دی و خالید سیادەت، دو کادری ناسراو و لە مێژینەی کۆمەڵە وەرگیراوەتەوە و لە ئاگاداریەک‌دا بە ئیمزای سکرتاریەتی کۆمەڵە  ئەو حوکمە بەم دوو هاورێیە ڕاگەیاندراوە.  هەر چەند لەحوکمە کورت و چەند دێریه‌کەی سکرتاریەت دا حەول دراوە پاساوێکی تەشکیلاتی و حقوقی بۆ ئەم بڕیارە دابتاشرێ، بەڵام بە …

زۆرتر بخوێنەوە »

که‌مپه‌ینی ‘پشتیوانی له‌ زیندانیانی سیاسی ومه‌ده‌نی’ وه‌ک دامه‌زراوه‌یه‌ک له‌ ژێر راسپارده‌ و چاوه‌دێری رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستانـدایه‌

  پێره‌وه‌ی رێکه‌وتنی به‌ ئه‌نجام گه‌یه‌نراو له‌ نێوان رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان له‌ گه‌ڵ که‌مپه‌ینی پشتیوانی له‌ زیندانیانی سیاسی‌و مه‌ده‌نی، ئه‌و که‌مپه‌ینه‌ له‌ رێکه‌وتی 1ی سه‌رماوه‌زی 2713ی کوردی ( 1392ی هه‌تاوی) سه‌ربه‌ RMMKو ئه‌و په‌یوه‌ستبوونه‌ له رێکه‌وتی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌و راگه‌یه‌ندراوه‌ به‌ شێوه‌ی فه‌رمی ره‌سمیه‌تی پێده‌درێت. که‌مپه‌ینی پشتوانی له‌ زیندانیانی سیاسی‌و مه‌ده‌نی که‌ له‌ ساڵی 1387 به‌ هه‌وڵ‌و کۆششی کۆمه‌لێک تێکۆشه‌ری …

زۆرتر بخوێنەوە »

ناڕەزایی منداڵانی شیناوێ سەركەوتنی بەدەست هێنا

ناڕەزایی‌و كۆبوونەوەی ناڕەزایی منداڵانی قوربانی ئاگركەوتنەوەكەی شیناوێ سەركەوتنی بەدەستهێنا‌و وەزارەتی تەندروستی ئێران رایگەیاند تێچووی چارەسەری ئەو منداڵانە دابین دەكرێت. پاش ئەوەی منداڵانی زیان بەركەوتووی ئاگركەوتنەوە لە قوتابخانەی شیناوێی شاری پیرانشار بەهۆی كەمتەرخەمی كاربەدەستان لەبەردەم سەرۆكایەتی كۆمار لەتاران ناڕەزاییان دەربڕی، وەزارەتی تەندروستی ئێران راگەیاند بۆ بەردەوامبوونی چارەسەری قوتابیانی شیناوێ كە رێژەی سوتانەكەیان زۆرە، بودجە‌و ئێعتبارێك دابینكراوە. مەحمود رەزا موحەقێق، جێگرای وەزارەتی …

زۆرتر بخوێنەوە »

نەوشیروان: گۆڕان خەباتی پارچەكانیتری كوردستان بۆ بەرژەوەندی خۆی بەكار ناهێنێت

رێكخەری بزوتنەوەی گۆڕان راگەیاند بزوتنەوەی گۆڕان خەباتی پارچەكانی تری كوردستان بۆ بەرژەوەندی خۆی بەكار ناهێنێت‌و دەبێتە ئیلهام بەخش بۆ كوردانی پارچەكانی تری كوردستان. نەوشیروان مستەفا لە دەسپێكی یەكەمین كۆنگرەی بزوتنەوەی گۆڕان كە ئەمرۆ پێنجشەممە لە هەولێر بەڕێوەدەچێت باس لە چەندین تەوەر كرد‌و رایگەیاند: دووەمین قۆناغی گۆڕان خۆرێكخستن بوو لە چوارچێوەی قەوارەیەكی سیاسی. رێكخەری بزوتنەوەی گۆڕان سەبارەت ئەرك‌و خەباتی بزوتنەوەكەی رایگەیاند …

زۆرتر بخوێنەوە »

ئەردۆغان 10 وەزیری كابینەكەی گۆڕی

لەپاش دەستلەكاركێشانەوەی ژمارەیەك لە وەزیرەكان، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك وەزیرانی توركیا دە كەس لە وەزیرانی كابینەكەی خۆی گۆڕی. ئەردۆغان پاش دیدارێك لەگەڵ عەبدوڵا گویل، سەرۆك كۆمار‌و وەرگرتنی رەزامەندی ئەو، لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەنوسی لە ئەنكەرە ناوی 10 كە لە وەزیرانی نوێی كابینەكەی راگەیاند. سێ كە لەو وەزیرانەی ناویان لە دۆسیەی گەندەڵی دارایی توركیادا هاتبوو رۆژی چوارشەممە دەستلەكاركێشانەوەی خۆیان راگەیاند‌و 7 وەزیر‌و جێگری …

زۆرتر بخوێنەوە »

ژنێكی دوو گیان لە مەرگ رزگاری بوو

لە ماوەی چەند رۆژی رابردوو بە هۆی بارینی بەفرێكی قورس لە ناوچەی بانە‌و لە ئاوایی بایەندەرەی سەر بەو شارە، ژنێكی دوو گیان پاش ئەوەی پێویست بوو بگەیەندرێتە نەخۆشخانە‌و بەم بۆنەوە تووشی كێشە هاتبوو، لە مەرگ رزگاری بوو. لە ماوەی چەند رۆژی رابردوو پاش ئەوەی بەفرێكی زۆر دەوروبەری ئاوایی بایەندەرە دەگرێتەوە، هاوكات ژنێكی دوو گیانیش كە لە منداڵبوون نزیك دەبێتەوە بە …

زۆرتر بخوێنەوە »

لە گەڕٍەكەكانی كوردستان تۆڕی ئەمنیەتیی پێكدێت

جێگری كۆمەڵایەتیی فەرماندەیی هێزی ئینتزامی رژیم لە كوردستان ئاماژەی بە پێكهێنانی شورای موعتەمدی پۆلیس كرد كە بڕیارە لە گەڕەكانی شارەكانی كوردستان ئەركی كۆنتڕۆڵكردنی دۆخی ناوخۆ بە ئەستۆ بگرن. جەواد بەنی عامریان رایگەیاند، ئێمە هەوڵدەدەین بە پێكهێنانی شورایەكی تایبەت لە گەڕەكان، كەش‌و هەوای شارەكانی بەدەستەوە بگرین‌و بەمشێوە كۆنتڕۆڵێكی زۆرترمان بەسەر دۆخەكەدا هەبێت. بەنی عامریان باسی لەوە كرد، ئێمە بۆ بەڕێوەبردنی ئەم …

زۆرتر بخوێنەوە »

سێ وەزیری دەوڵەتی توركیا دەستیان لەكار كێشایەوە

بەهۆی ئاشكرابوونی گەندەڵی گەورەی دارایی لە حكومەتی توركیا، سێ وەزیری ئەو وڵاتە دەست لەكاركێشانەوەی خۆیان لەپۆستەكانیان راگەیاند. باس لەوەش دەكرێت سێ ئێرانی دەستیان لەگەندەڵییە ئابورییەكانی توركیادا هەیە. ئەمرۆ چوارشەممە دوو وەزیری ئابوریی‌و ناوخۆی توركیا، دوای ئەوەی كوڕەكانیان بە تۆمەتی بەرتیل و گەندەڵی دەستگیركران،دەستیان لەكار كێشایەوە. زەفەر چاڵەیان، وەزیری ئابووری توركیا لە بەیاننامەیەكی نووسراودا دەستلەكاركێشانەوەكەی خۆی راگەیاند و ئاماژەی بەوەدا: “زۆر …

زۆرتر بخوێنەوە »

چەندین نوێنەری مەجلیس خوازیاری كۆتایی وتووێژەكانی ژێنێڤن

محەمەد حەسەن ئاسفەری ئەندامی كۆمیسیۆنی ئەمنیەتی نەتەوەیی‌و سیاسەتی دەرەوەی مەجلیسی ئێران رایگەیاندووە، 15 كەس لە ئەندامانی ئەم كۆمیسیۆنە گەڵاڵەیەكیان واژۆكردووە كە بەو پێیە، ئەگەر وتووێژە ناوكیەكان لەگەڵ گروپی 5+1 تا رۆژی كریسمەس نەگاتە ئەنجامێكی شیاو، ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی 60 لە سەد درێژە پێ بدات. ناوبراو ئەوەشی زیادكرد كە بە پێی ئەم گەڵاڵە ئەگەر لایەنی رۆژئاوا پابەندنی رێككەوتنەكەی ژێنێڤ نەبێت‌و رەوتی …

زۆرتر بخوێنەوە »

نوێنەری مەریوان روو لەرۆحانی: لەعەداڵەتە كۆمەڵایەتیەكەتان بەشی شارۆمەندانی كورد تەنیا كوشتنە

نوێنەری شارەكانی مەریوان‌و سەوڵاوا لە مەجلیسی شۆرای ئیسلامی ئەمرۆ بە رەخنەگرتن لە سەرۆك كۆماری ئێران روو لەحەسەن رۆحانی دەڵێت: لەو عەداڵەتە كۆمەڵایەتییەتان تا ئێستا بەشی شارۆمەندانی كورد تەنیا كوشتن بووە لەلایەن هێزە ئینتزامییەكانەوە. بەپێی راپۆرتی هەواڵنێری حكومەتیی ئیسنا، ئەمرۆ سێشەممە 3ی بەفرانبار، ئومیدی كەریمیان لەمەجلیشی شۆرا داوای لە رۆحانی كرد بەڵێنەكانی بەرامبەر بە خەڵكی كوردستان بباتەسەر، چونكە بەوتەی ئەو جارێكی …

زۆرتر بخوێنەوە »

كۆبوونەوەی ناڕەزایی منداڵانی شیناوێ لەتاران

ژمارەیەك لە قوتابیانی سوتاوی رووداوی ئاگركەوتنەوەكەی قوتابخانەی شیناوێ، لەبەردەم نوسینگەی سەرۆك كۆماریی لە تاران كۆبوونەوەیەكی ناڕەزاییان سازدا. قوتابیان‌و بنەماڵەكانیان بەرامبەر بە كەمتەرخەمی‌و بەڵێنە ناڕاستەكانی بەرپرسانی رژیمی ئێران ناڕەزاییان دەربڕی‌و خوازیاری پێڕاگەیشتن بە قوربانیانی رووداوی ئاگركەوتنەوەكە بوون. وەزارەتی تەندروستی ئێران بەڵێنی دابوو كە خەرجی چارەسەری پزیشكی ئەو قوتابییانە دابین بكات كە بڕەكەی 5 ملیار تمەن بوو، بەڵام ساڵێك بەسەر رووداوی ئاگركەوتنەوەی …

زۆرتر بخوێنەوە »

میخاییل کڵاشینکۆڤ، کۆچی دوایی کرد.

دیزاینێرو داهێنه‌ری چه‌کی کڵاشینکۆف، میخاییل کڵاشینکۆڤ له ته‌مه‌نی 94ساڵیدا کۆچی دوایی کرد. چه‌کی کڵاشینکۆڤ ناسراو به AK-47  له ساڵی 1942 بۆ خزمه‌تی زیاتریی هێزی چه‌کداریی سۆڤیه‌ت داهێنراو دواتر له هه‌موو جیهاندا بڵاو بووه‌وه. تایبه‌تمه‌ندیی سووک بوون، به‌کارهێنان له ته‌ڕایی‌و وشکایی‌و کردنه‌وه‌و به‌ستنه‌وهی خێرا وای له کڵاشینکۆڤ کردووه له ماوه‌ی داهێنانیدا باشترین‌و به‌کارهێنراوترین چه‌کی سووک بێت له هه‌موو جیهاندا. له ساڵی …

زۆرتر بخوێنەوە »