هه‌ینی 7 حوزه‌یران 2024
نەوشیروان مستەفا

نەوشیروان: گۆڕان خەباتی پارچەكانیتری كوردستان بۆ بەرژەوەندی خۆی بەكار ناهێنێت

رێكخەری بزوتنەوەی گۆڕان راگەیاند بزوتنەوەی گۆڕان خەباتی پارچەكانی تری كوردستان بۆ بەرژەوەندی خۆی بەكار ناهێنێت‌و دەبێتە ئیلهام بەخش بۆ كوردانی پارچەكانی تری كوردستان.

نەوشیروان مستەفا لە دەسپێكی یەكەمین كۆنگرەی بزوتنەوەی گۆڕان كە ئەمرۆ پێنجشەممە لە هەولێر بەڕێوەدەچێت باس لە چەندین تەوەر كرد‌و رایگەیاند: دووەمین قۆناغی گۆڕان خۆرێكخستن بوو لە چوارچێوەی قەوارەیەكی سیاسی.

رێكخەری بزوتنەوەی گۆڕان سەبارەت ئەرك‌و خەباتی بزوتنەوەكەی رایگەیاند خەبات بۆ كوردستان دەكات تا ئاستی بەدەستهێنانی سەربەخۆیی.
نەوشیروان مستەفا لەدەسپێكی كردنەوەی یەكەمین كۆنگرەی بزوتنەوەی گۆڕان وتی: گۆڕان لەهەڵبژاردنەكانی مانگی ئەیلولی رابردوو خۆی وەك دووەم هێزی سیاسی لە هەرێمی كوردستان چەسپاند.

ئاماژەی بەوەشدا: مانەوەی هەر پارت‌و رێكخراوێكی سیاسی بەندە بە نزیكی لە هاوڵاتییانەوە.
لەسەر ئاستی ناوخۆییش، نەوشیروان مستەفا دەستخۆشی لە کاربەدەستانی هەرێمی کوردستان دەکات بۆ ئەو گەشە رێژەییەی لە بواری ئابووریدا لە کوردستان هەیە. رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان جەختی لەوەکردەوە، کە گۆڕان ئامادەیە لاپەڕەیەکی نوێ لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان بکاتەوە.

هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد، کە  هێشتا لە کوردستان نادادی هەیە و جیاکاری سیاسی بەردەوامە و خەڵک لەسەر بیرورای جیاواز دەکوژرێت.

به‌دروشمی‌ “به‌نیشتیمانیكردنی‌ دامه‌زراوه‌كان‌و حكومه‌تی‌ هاوڵاتی‌” ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 5ی بەفرانبار یه‌كه‌مین كۆنگره‌ی‌ نیشتیمانی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان به‌به‌شداری هه‌زار و 100 ئه‌ندام له‌ شاری‌ هه‌ولێر ده‌ستیپێكرد.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.