یه‌ك شه‌ممه‌ 5 ئایار 2024

ده‌ربڕینی ناره‌زایه‌تی و مەحکومکردنی ئیخراجی دوو کادری کومه‌ڵه‌

بە گوێرەی هەواڵێک کە هاتۆتە سەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان، مافی ئەندامەتی کۆمەڵە لە هاورێیان موحه‌مه‌د مۆهته‌دی و خالید سیادەت، دو کادری ناسراو و لە مێژینەی کۆمەڵە وەرگیراوەتەوە و لە ئاگاداریەک‌دا بە ئیمزای سکرتاریەتی کۆمەڵە  ئەو حوکمە بەم دوو هاورێیە ڕاگەیاندراوە.  هەر چەند لەحوکمە کورت و چەند دێریه‌کەی سکرتاریەت دا حەول دراوە پاساوێکی تەشکیلاتی و حقوقی بۆ ئەم بڕیارە دابتاشرێ، بەڵام بە ئاشکرا دیارە که‌ ئەوە بڕیارێکی سیاسیە و ڕوی له‌ مه‌وزووعاتێکه‌ کە لە زمانی سکرتاریەتی کۆمەڵەوە بە “تەبلیغاتی مه‌نفی و هەوڵی بەردەوام بۆ دڵسارد کردنەوە و دوورخستنەوەی ئەندامانی دیکە و تێکدانی یەکریزی کۆمەڵە…” لە قەڵەم دەدرێ. باقی هەموو ئەو رێسراوانەی تر بە تایبەت ئەو رستە دوڕویانەی کە “داخ و پەژارەی” خۆی بۆ دەر کردنی ئەم بڕیارە دەردەبڕێ، هەمووی وەزنی شیعرن و کەسی پێ هه‌ڵ‌ناخەڵەتێ!

بڕیار و کردەوەی وا لە حیزبێکی سیاسیدا، لە سەردەمی ئێستادا، کە هەمو دنیا بەرەو کرانەوەی سیاسی دەڕوا، یەکجار کۆن و دژە دێمۆکراتیک و ڕوخینەرە. ئەوە نەک هەر قورسترین زەرەر لە یەکڕیزی لەو حیزبەدا دەدا، بەڵکو یارمەتی بەوە دەکا کە کەش و هەوای سیاسی ئاڵۆزتر بێ و ڕێگا دەستیش بۆ هەمو دەسەڵاتێکی چکۆلەو گەورە دێلێتەوە کە لەگەڵ بیر جیاوازان بە زمانی هەڕەشە و سەرکوت بجوڵێنەوە. بێ گومان نابێ لە ئێستاوە ئیجازە بە هیچ کەس، حیزب یان دەسەڵاتێکی گەورە یان چکۆلە بدرێ، کە مافی دەربڕینی بیر وڕا لە ژێر هیچ بیانویەکدا پێشێل کا. ئەوە ئەرکی هەمو چالاکان و تێکۆشەرانی سیاسی و ڕوناکبیرانە.

ڕیبەری کۆمەڵە لە کاتێک‌دا لە سەر ده‌ربڕینی بیر و بۆچۆنی سیاسی مافی ئەندامەتی لە ٢ کەس لە کادرە ناسراوەکانی کۆمەڵە دەسێنێتەوە کە بە رواڵەت و له‌ حه‌قێقه‌ت دا هه‌ر له‌ژێر زه‌ختی ره‌خنه‌ و هه‌ڵسووڕانی ئه‌و هاورێیانه‌ و کەسانی‌تردا، خەریکی گفتوگۆ بۆ یەکگرتنەوە لە گەڵ بەشێکیتر لە کۆمەڵەدایه‌. ئەم حەرەکەتە نیشانیدا کە ئەو هەوڵی یەکگرتنەوەیەش زۆرتر دیپلۆماسیە تا غەمخۆریەک لە پێناو یەکریزی کۆمەڵەدا.

سەندنەوەی مافی ئەندامەتی لە هاورێیان خالید سیادت و موحه‌مه‌د موهته‌دی بۆ چاو ترساندنی کادر و ئەندامانی حیزبەکەیە، بۆ ئەوەیە کە کەس قامک بۆ هەڵەکانی دەبیرکول و ئاڵقە بچوکەکەی دەوری ڕانەکێشێ.  کەس هۆکاری ناکامیەکانی تا ئێستای حیزبەکە نەداتە بەر پرسیار. ئەم مودیلە لە کاری حیزبی نەتەنیا گەرانەوەیەکی بەرەودوا لە ئاست فەرهەنگ و کولتوری پێشکەوتوانە و ناسراوی کۆمەڵە بە حیساب دێ بەڵکوو وەک نمونەیەکی ناشیرین لە مێژوی حیزبایەتی لە کوردەواری‌دا تۆمار دەکری.

ئیمە ئەو کەسانەی ئەم نامەمان ئیمزا کردوە داواکاری ئەوەین ئەو حوکمە هەڵوشیندرێتەوە و داوای لیێبوردن لەو دوو هاورییەمان بکرێ و کومیتەی ناوەندی کۆمەلەش لە جیاتی شیروتیر کێشان لە تەشکیلات و کادر و ئەندامانی حیزبی، خۆی پەرەپێدەری ڕۆحی هاورێیەتی بێت.

١- ماجد پاشایی ئەندامی پێشوی کومیتەی ناوەندی

٢- روفیا رەمەزانعەلی ئەندامی پێشوی کومیتەی ناوەندی

٣- فریشتە گوڵپەروەر ئەندامی پێشوی کومیتەی ناوەندی

٤- جەعفەرئیلخانیزادە ئەندامی پێشوی کومیتەی ناوەندی

٥- بەدری تەوحیدی ئەندامی پێشوی کومیتەی ناوەندی

٦- موحەمەد شافێعی ئەندامی پێشوی دەفتەر سیاسی

٧- نەجمە گوڵپەروەر ئەندامی پێشوی دەفتەرسیاسی

٨- هێدایەت قادری ئەندامی پێشوی کومیتەی ناوەندی

٩- رەسووڵ عەلیدووست ئەندامی پێشوی کومیتەی ناوەندی

١٠- حاجی تاوانی کادر و پێشمەرگەی دێرینی کومەڵە

١١- لوقمان فاروقی کادری کومەڵە

١٢- ئامانج عەزیزکەندی کادر و پێشمەرگەی دێرینی کومەڵە

١٣- کاکو عەلیار کادری کومەڵە

١٤- کاوە فەتاحی کادر و پێشمەرگەی دێرینی کومەڵە

١٥- ئەمین سورخابی کادری کومەڵە

١٦- ئەمیر شەریفی کادر و پێشمەرگەی دێرینی کومەڵە

١٧- جەمشید بەهرامی کادری کومەڵە

١٨- هیوا سەلیمی کادر و پێشمەرگەی دێرینی کومەڵە

١٩- جەعفەر عابدینی کادر و پێشمەرگەی دێرینی کومەڵە

٢٠-  نەسرین رەحیمی کادری دێرێن و ئەندامی کومیتەی یوتوبورگ

٢١- هێمن ئەیوبی کادر و پێشمەرگەی دێرینی کومەڵە

٢٢- یەدوللا مەتاپوورکادر و پێشمەرگەی دێرینی کومەڵە

٢٣- فەرشاد مستەوفی کادری دێرێن و بەرپرسی کومیتەی یوتوبورگ

٢٤- موحەمەد ئاجیکەند کادر و پێشمەرگەی دێرێنی کومەڵە

٢٥ – کاوە شێخەلە  کادری دێرێن و ئەندامی کومیتەی یوتوبورگ

تکایه‌ پشتگیری خوتان بنیرن بو ئه‌م ئادرێسه‌: majed@halden.net

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.