یه‌ك شه‌ممه‌ 17 تشرینی دووه‌م 2019
ماڵەوە / هەواڵ / له‌سێداره‌دان له پێش چاوی خه‌ڵک، وێنه‌یه‌کی ساڵی 2013

له‌سێداره‌دان له پێش چاوی خه‌ڵک، وێنه‌یه‌کی ساڵی 2013

هه‌واڵنێریی نیۆیۆرک تایمز کۆمه‌ڵێک وێنه‌ی ساڵی 2013ی وه‌ک کاریگه‌ریترین وێنه‌کان ده‌سنیشان کردووه که وێنه‌ی له‌سێداره‌دان له پێش چاوی خه‌ڵک له ئێران یه‌کێکه له‌و وێنانه.

به گوێره‌ی هه‌واڵێک که له‌و پێوه‌ندییه له ئاسۆشێیتدپرێس بڵاو بووه‌ته‌وه، وێنه‌ی له سێداره‌دانی عه‌لیڕه‌زا مافیهاو محه‌مه‌دعه‌لی سه‌روه‌ری دوو که‌س که به تاوانی ڕاووڕوت ده‌ستبه‌سه‌رو دواتر به ناوی دژایه‌تی له گه‌ڵ خوا له سێداده‌دران، یه‌کێک له کاریگه‌رترین وێنه‌کانی ساڵی 2013یه.

ئه‌م وێنه‌یه‌ له ئێعدام له پێش چاوی خه‌ڵک، وه‌ک هه‌ر وێنه‌کانی تر له‌و چه‌شنه دیمه‌نی ته‌ماشاوانێکی زۆر نیشانده‌دات که بۆ سه‌یرکردنی له‌سێداره‌دانی تاوانباران ئاماده‌بوون.

جیاوازیی ئه‌م وێنه له زۆربه‌ی وێنه‌کانی تر کاردانه‌وه‌ی چه‌ند ژنێکی ئاماده‌بووه له شوێنی به‌ڕێوه‌چوونی له‌سێداره‌دانه‌که.

ئه‌م وێنه‌یه له‌لایه‌ن وێنه‌گرێک به ناوی ئیبراهیم نه‌ورۆزی‌و له گۆڕه‌پانێکی تاراندا گیراوه‌.

بابەتی هاوپۆل

چوار چالاکی ئەدەبی لە بۆکان دەستگیر کران

هێزەکانی ئیتلاعات لە شاری بۆکان چوار چالاکی ئەدەبیی خەڵکی ئەو شارەی دەستگیر و رەوانەی ئیدارەی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.