دوو شه‌ممه‌ 9 كانونی یه‌كه‌م 2024

كۆمەڵەكان هەوڵی یەكگرتنەوە دەدەن

هەردوو كۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێران‌و كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان هەوڵی یەكگرتنەوە دەدەن.سەرچاوەیەكی ئاگادار بە زاگرۆس پۆست رایگەیاند ماوەیەكە هەر دوو كۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێران‌و كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان لە هەوڵی یەكگرتنەوەدان‌و تا ئێستاش لیژنە تایبەتەكانی هەر دوو لا چەندین دانیشتنیان بووە.

بە وتەی سەرچاوەكەی زاگرۆس پۆست، هەر دوو لا لەو دانیشتنانەدا گرفت‌و لەمپەرەكانی بەردەم یەكگرتنەوەی هەردوو كۆمەڵەیان تاوتوێكردوە‌و پرۆسەكەی تا ئێستا بە باشی بەرەوپێشچووە.

سەرچاوەكەی ئەوەشی وت تا ئێستا سكرتێری دوو كۆمەڵەكە، واتە عەبدوڵا موهتەدی، سكرتێری كۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتكێشانی كوردستان‌و عومەر ئیلخانی زادە، سكرتێری كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان چەند دیدار‌و چاوپێكەوتنیان بووە‌و بە چڕ‌و پڕی قسەیان لەسەر یەكگرتنەوە هەر دوو كۆمەڵەكە كردوە.

بە پێی زانیارییەكانی زاگرۆس پۆست، ئەندامان‌و پێشمەرگەكانی هەر دوو لا پێشوازییان لەو هەوڵی یەكگرتنەوە كردوە.

سەرچاوەكەی زاگرۆس پۆست ئەوەشی راگەیاند هەر دوو لا رێكەوتن لەسەر ئەوەی لەم قۆناغەدا دانیشتن‌و گفتوگۆكانیان بۆ میدیاكان بڵاو نەكەنەوە.
كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان لەمانگی 9ی ساڵی 2007ی زاینی بە شێوەی رەسمی جیابوونەوەی خۆی لە كۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتكێشانی كوردستان راگەیاند.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.