شه‌ممه‌ 12 تشرینی یه‌كه‌م 2024

دوو پێشمەرگەی كۆمەڵەی شۆڕشگێڕ خۆیان کوشت

كەمێك پێش ئێستا كچ‌و كوڕێكی پێشمەرگەی كۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێران لە مقەڕی ئەو حیزبە لەسلێمانی بە فیشەك خۆیان كوشت.
سەرچاوەیەك لە كۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێران بە سپی نیوزی راگەیاند سەرەتای ئەمشەو دووشەممە، لە مقەڕی پەیوەندییەكانی ئەو حیزبە لە شاری سلێمانی كوڕ‌و كچێكی گەنج بەناوەكانی “ئەحمەد. ب”‌و “شادی. ت” كە پێشمەرگەی كۆمەڵە بوون تەقەیان لەخۆیان كرد‌و كۆتاییان بوە ژیانی خۆیان هێنا.
بەوتەی سەرچاوەكە پێدەچێت پەیوەندی خۆشەویستی لەنێو ئەم كچ‌و كوڕەدا هەبووبێت.,
لەئێستا تەرمی هەردوو پێشمەرگەكە رەوانەی پزیشكی دادوەری سلێمانی كراوە‌و تا ئێستاش هۆكاری ئەو رووداوە ئاشكرا نەبووە، بەڵام لێكۆڵینەوە پۆلیس لەو بارەیەوە دەستی پێكردوە.
هاوکات بە پێی بە پێی هەواڵێكە لە وێبسایتی ئاسۆی رۆژهەڵات كۆمەڵەی شۆڕشگێڕ رایگەیاندووە، لە داهاتوویەكی نزیك وردەكاریەكانی خۆیان لەوبارەوە بڵاو دەكەنەوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.