پیلانی بەسیج بۆ دانی وامی بانكی بە خوێندەوارانی شنۆ

ستادی پشتگیریی‌و هاوئاهەنگی بەسیجی دانش ئاموزیی بە مەبەستی راكێشانی خوێندەواران بۆ لای خۆیان‌و بەرەوپێشبردنی پرۆژەكانیان، بانگەشەی ئەوەیان كردووە كە وامی كەم بەهرە دەدەنە خوێندەوارانی شاری شنۆ.

قەرارگای بەسیجی دانش ئاموزی لە شار شنۆ رایگەیاندووە، ئەو خوێندەوارانەی كە فۆرمی ئەندامبوونی بەسیج پڕ بكەنەوەو ببنە ئەندام، وامی بێ بەهرەیان پێدەدرێت‌و لە پێداویستیەكانی بەسیج بەهرەمەند دەبن.
شارۆمەندانی شاری شنۆ سەرەڕای مەحكوومكردنی ئەم جۆرە پیلانە وتوویانە، دەوڵەت بۆی نیە ئەم كردەوە ئەنجام بدات‌و بەمشێوە خوێندەواران تووشی دووركەوتنەوە لە خوێندن‌و بەرەو پرسگەلی دیكە رایانبكێشێت.

هاوكات لە شاری سەقزیش هەندێك لەو فۆرمانە بە ناو خوێندەوارانی قوتابخانەكان لە گەڕەكی حەماڵ ئاوا بڵاوكراوەتەوە‌و پێشنیاری وەرگرتنی ئەندامبوونی بەسیجیان پێدراوە.
بە پێی وتەی سەرجەم چالاكانی سیاسیی، كۆماری ئیسلامیی لە ماوەی چەند دەیەی رابردوو بە شێوەگەلی جۆراوجۆر‌و بە شێوەی سیستەماتیك لە هەوڵی ئەوەدایە كە لە نێو قوتابخانەكان‌و بە كەڵك وەرگرتن لە شێوەی جۆراوجۆر قوتابیان‌و تازە لاوان بە مەبەستی بەرەوپێشبردنی سیاسەتەكانی خۆی، بكاتە ئەندام لە رێكخراوەكانی سەر بە بەسیج.

 

بابەتی هاوپۆل

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد برپایەی گزارشھا؛ فعال زن کرد …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.